لە دهۆك دو برا لە حەوزێكی ئاودا خنكان
  2022-08-03       157       

پۆلیسی دهۆك ئاشكرایكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ(چوارشەممە)، دو برا لە حەوزێكی نەمامگەیەكی شارەكەدا خنكاون.

ئاوێنە: هێمن سلێمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەیت پۆلیسی دهۆك، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، ئێوارەی ئەمڕۆ دو برا بەناوەكانی (ویسام بەشار سامی تەمەن 11 ساڵ) و (حوسام بەشار سامی تەمەن 10 ساڵ) لە حەوزی نەمامگەیەكدا لە گەڕەكی "ماسیكێ"ی دهۆك، خنكاون.

ئەوەشی خستۆتەڕو، دوای دەرهێنانەوەیان، تەرمەكانیان رەوانەی پزیشكی دادی دهۆك كراون.

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×