رونكردنەوەی وەزیری كار لەبارەی خوێندنی سزادراوێك كە سزای لە سێدارەدانی هەیە
  2022-08-03       734       

وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتى هەرێم رایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان پەیڕەوی چاکسازی پیادە دەکرێت و هیچ دەقێکی تیا نیە ڕێگا لە خوێندنی هیچ سزادراوێک بگرێت، ئەوەش لە وەڵامێکدا بۆ ئەو رەخنانەى رووبەڕووى کرانەوە لەسەر پێدانى بڕوانامە بە سزادراوێک کە سزای لە سێدارەدانی هەیەو دەوترێت "بکوژ"ى د.هۆشیار ئیسماعیل مامۆستاى ئاینییە.

ئاوێنە: كوێستان محەمەد، وەزیری كارو كاروباری كۆمەڵایەتی هەرێم لەرونکردنەوەیەکدا ئاماژەى بەوەکردووە، "ئەوە من نەمزانی ئەو سزادراوانە کێن تاوان و سزاکەیان چیە خۆ سەرپەرشتیاری ئەو سزادراوانەی ئەخوێنن کادری پێشکەوتووی خۆتانە یەکێکیش بوو لە ڕێکخەرانی مەراسیمەکە"، ئەوەش لە وەڵامێکدا بۆ ئەو رەخنانەى لەلایەن بەرپرس و پەرلەمانتارانى یەکگرتووەوە ئاڕاستەى دەکرێت. 

كوێستان محەمەد وتوشیەتی"بۆ من جێگای تێڕامان بوو کە پارلەمانتار بیت و نەزانیت یاسای چاکسازی کۆمەڵایەتی عێراق لە هەرێمی کوردستان بەرکار نیە پارلەمانتار بیت و نەزانیت کەلە یاسای سزادانی عێراقیش هیچ ڕێگریەک لە خوێندنی سزای لە سێدارە نییە."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×