رونكردنەوەیەك لە یەكگرتوی ئیسلامییەوە لەبارەی "خەڵاتكردنی بكوژی د. هۆشیار ئیسماعیل"
  2022-08-03       1245       

ئەنجومەنی جێبەجێكرنی یەكگرتوی ئیسلامی رایگەیاند، "بابەتی خەڵاتكردنی بكوژی د. هۆشیار ئیسماعیل بە پێشێلكردنی گەورەی هەیبەتی دادگاو سەروەری یاسا دەزانین" و دەشڵێت: ئەو كارە "ئاسانكارییە بۆ تەشەنەكردنی تاوان و رێگەخۆشكردنە بۆ پشێوی كۆمەڵایەتی، بەداخەوە لەجیاتی بەجێگەیاندنی سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژان، خەڵات دەکرێن ."

ئاوێنە: ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوی ئیسلامی كوردستان، ئەمشەو چوارشەممە، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"ئێمە لە یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان بابەتی خەڵاتکردنی بکوژی شەهید (دکتۆر هۆشیار ئیسماعیل) بە خەرقێکی گەورەی هەیبەتی دادگاو سەروەری یاسا دەزانین، هەروەها ئاسانکارییە بۆ تەشەنەکردنی تاوان و لە یاسا دەرچون و ڕێگە خۆشکردنە بۆ پشێوی کۆمەڵایەتی، بەداخەوە لەجیاتی بەجێگەیاندنی سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژان، خەڵات دەکرێن."

جەختیشی كردۆتەوە كە ئەو كارە "بۆ ئێمە جێگەی نیگەرانییە، ئیدانەی ئەو کارە نایاسایی و سەرپێچییە دەکەین."

ئاماژەی بەوەشداوە كە "ئەوەی کراوە لەم کەیسەدا، لەجیاتی بکوژ لەسێدارە بدەن! خەڵاتی دەکەن و لە ڕاگەیاندن شانازی پێوە دەکەن، ئەوە مایەی ئیستیفزاز و سوکایەتیکردنە بە بنەماڵەو زانا و قوتابی و هاوکارانی شەهید دکتۆر هۆشیار ."

ئاماژەی بەوەشداوە كە "بەداخەوە چەندان جار دەسەڵاتداران بەڵێنی جێبەجێکردنی سزای سێدارەدانیان دا بۆ بکوژانی دکتۆر هۆشیار بەڵام نەک جێبەجێیان نەکرد بەڵکو خەڵاتیان کرد."

ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتوی ئیسلامی داواكردوە "داواکاری گشتی ئەو بێڕێزییە بە بڕیارەکانی دادگا قبوڵ نەکەن و دەسەڵاتداران چیتر سوکایەتی بە مافی ستەملێکراو و بڕیارەکانی دادگا نەکەن."

جەختیشی كردۆتەوە كە "بەتوندی ئەو کارە نایاساییە ڕەتدەکەینەوە و بێڕێزییە بە مافەکانی مرۆڤ و یاسا بەرکارەکان."

دەقی رونكردنەوەكە:

ئێمە لە یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان بابەتی خەڵاتکردنی بکوژی شەهید (دکتۆر هۆشیار ئیسماعیل) بە خەرقێکی گەورەی هەیبەتی دادگا و سەروەری یاسا دەزانین، هەروەها ئاسانکارییە بۆ تەشەنەکردنی تاوان و لە یاسا دەرچون و ڕێگە خۆشکردنە بۆ پشێوی کۆمەڵایەتی، بەداخەوە لەجیاتی بەجێگەیاندنی سزای لە سێدارەدان بۆ بکوژان، خەڵات دەکرێن .

بۆ ئێمە جێگەی نیگەرانیە ، ئیدانەی ئەو کارە نایاسایی و سەرپێچیە دەکەین .

ئەوەی کراوە لەم کەیسەدا ، لەجیاتی بکوژ لەسێدارە بدەن ! خەڵاتی دەکەن و لە ڕاگەیاندن شانازی پێوە دەکەن ، ئەوە مایەی استفزاز و سوکایەتی کردنە بە بنەماڵە و زانا و قوتابی و هاوکارانی شەهید دکتۆر هۆشیار .

بەداخەوە چەندان جار دەسەڵاتداران بەڵێنی جێبەجێکردنی سزای سێدارەدانیان دا بۆ بکوژانی دکتۆر هۆشیار بەڵام نەک جێبەجێیان نەکرد بەڵکو خەڵاتیان کرد .

بۆیە داوا دەکەین داواکاری گشتی ئەو بێڕێزیە بە بڕیارەکانی دادگا قبوڵ نەکەن و دەسەڵاتداران چیتر سوکایەتی بە مافی ستەملێکراو و بڕیارەکانی دادگا نەکەن .

بە توندی ئەو کارە نایاساییە ڕەتدەکەینەوە و بێڕێزیە بە مافەکانی مرۆڤ و یاسا بەرکارەکان.

ئەنجومەنی جێبەجێکردنی یەکگرتوی ئیسلامی کوردستان

3/8/2022

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×