یەکگرتوی ئیسلامی لەسەر ڕێزلێنان لەبکوژی مامۆستایەکى ئایینی له‌شارى هه‌ولێر لەلایەن وەزیرى کاروكاروباری کۆمەڵایەتییەوە خۆپیشاندان ده‌باته به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "بەخەرقێکی گەورەی هەیبەتی دادگا‌و سەروەری یاساى دەزانین".
ئاوێنە: یه‌كگرتوى ئیسلامى بڕیاریداوه كاتژمێر 9ى به‌یانى ئه‌مڕۆ، خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌نجامبدات‌و ڕاشیگه‌یاندووه، "ئێمە لەیەکگرتوی ئیسلامی بابەتی خەڵاتکردنی بکوژی شەهید (د.هۆشیار ئیسماعیل) بەخەرقێکی گەورەی هەیبەتی دادگا‌و سەروەریی یاسا دەزانین".
هه‌روه‌ك یه‌كگرتوى ئیسلامى له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاندووه، "ئەمە ئاسانکاریە بۆ تەشەنەکردنی تاوان‌و لەیاسا دەرچوون‌و ڕێگەخۆشکردنە بۆ پشێوی کۆمەڵایەتی کە لەجیاتی بەجێگەیاندنی سزای لەسێدارەدان بۆ بکوژان، خەڵاتدەکرێن".
هه‌روه‌ك یه‌كگرتوى ئیسلامی دەڵێت"بۆ ئێمە جێگەی نیگەرانیە، ئیدانەی ئەوکارە نایاسایی‌و سەرپێچیە دەکەین، ئەوەی کراوە لەم کەیسەدا لەجیاتی بکوژ لەسێدارەبدەن! خەڵاتی دەکەن‌و لەڕاگەیاندن شانازی پێوەدەکەن".
یه‌كگرتوو باس له‌وه‌شده‌كات، "چەندانجار دەسەڵاتداران بەڵێنی جێبەجێکردنی سزای سێدارەدانیاندا بۆ بکوژانی د.هۆشیار، بەڵام نەک جێبەجێیان نەکرد بەڵکو خەڵاتیان کرد".
كاتژمێر 10:30 خولەكی شەوی 22ى 11ى 2016، كەسێك لەدەرگای ماڵی د.هۆشیار ئیسماعیل دەدات، دوای ئەوەی د.هۆشیار دەرگا دەكاتەوە، كەسەكە سێ گولەی پێوەدەنێ، دوو لەگولەكان بەر د.هۆشیار دەكەون‌و بریندارده‌بێت، دوای گەیاندنی بەنەخۆشخانە، گیانى له‌ده‌ستداو ڕۆژی 27ى 11ى 2016ش ئاسایشی هەولێر ڕایگەیاند دوو كەس بەتۆمەتی ئەندامدانی تاوانەكە دەستگیركراون.