سەرکردەیەکى یەکێتى ئامادەیی حزبەکەى بۆ دوبارەبوونەوەى سیناریۆى 2018 دەردەبڕێت بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار و دەڵێت پارتى ئامادە نییە.
ئاوێنە: جەبار فەرمان ئەندامى سەرکردایەتى یەکێتى بە دەنگى ئەمەریکاى وت "دانیشتنمان له‌گه‌ڵ هه‌موولایه‌نه‌كاندا پێ باشه، به‌ڵام ڕه‌تكردنه‌وه‌ی كه‌سی، به‌شه‌خسی كردنی پۆسته‌كانمان پێ‌باش نییه".
"هه‌تا ئێستا كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی نه‌كراوه له‌دوایین كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی بڕیار ته‌نها دكتۆر به‌رهه‌م بوو، ئێمه بۆ دووبارە بوونەوەی سیناریۆکەی ساڵی 2018 ئاماده‌یی خۆمانمان ده‌ربڕیووه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ی من تێگه‌یشتبێتم پارتی ڕازی نییه به‌وه‌ی به‌وشێوه‌یه‌ی 2018 ئەو پۆستە یەکلایی بکرێتەوە. "
سه‌باره‌ت به‌گواستنه‌وه‌ی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیه‌كان له‌عێراقه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، بڵێسە جەبار فەرمان وتى"ئه‌گه‌ر خۆپیشاندان له‌هه‌رێم بكرێت هاوڵاتیانی هه‌رێم ناڕازین له‌هه‌ندێک قه‌یران و له‌هه‌ندێک ئسلوبی هه‌رێمی كوردستان دژ به‌وه خۆپیشاندان ده‌كه‌ن".
دەشڵێت "به‌بۆچوونی من ناكرێت خۆپیشاندانه‌كانی هه‌رێم ئه‌گه‌ر بكرێت به‌راورد بكرێت به خۆپیشاندانه‌كانی به‌غداد، خۆپیشاندانه‌كانی به‌غداد سیاسین و مه‌رامی سیاسی له‌پشته دژ به‌حكومه‌ت نییه و ته‌نها و ته‌نها دژ به په‌رله‌مانه و لایه‌نێک دژ به‌لایه‌نێكی تره. "