کاری دووەم لەبەشێک لە فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێم قەدەغە دەکرێت 
  2022-08-04       565       

بە نووسراوێکی فەرمی ئەنجوومەنی وەزیران، وەزارەتی دارایی ئاگادار دەکاتەوە، کە فەرمانبەرانی پلە تایبەت و باڵا نابێت لە کەرتی تایبەتدا کار بکەن.

بەپێی نووسراوێکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، کە بۆ وەزارەتی دارایی نێردراوە تێیدا هاتووە: "لەسەر کارکردنی فەرمانبەران دوای دەوامی فەرمی، فەرمانبەرانی پلە تایبەت و پلە باڵا تا لەو پلەیەدا بن، نابێت لە کەرتی تایبەتدا کار بکەن".

وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەکردووە، کە دەبێ فەرمانگە و وەزارتەکان ناوەڕۆکی بڕیارەکە جێبەجێ بکەن.

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×