شاخەوان عەبدوڵڵا: ڕێگەنادەین كەس لەسەر ڕیفراندۆم سزا بدرێت
  2022-08-04       378       

نووسینگەی راگەیاندنی جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: دۆسیەی ئەو كارمەند و ئەفسەرانەی لە كەركوك لەسەر بەشداری لە ریفراندۆم لە دادگا داخران، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمان جەخت دەكاتەوە ڕێگە نادەن كەس لەسەر ڕیفراندۆم سزا بدرێت.

ئاوێنه‌: نووسینگەی راگەیاندنی شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بڵاویكردەوە، بۆ ئەوەی كێشەی ئەو ئەفسەرو كارمەندانەی بەشداری ریفراندۆمیان كردبو بەیەكجاری كۆتایی پێبێت لیژنەیەكمان رەوانەی كەركوك كرد و بەیەكجاری دۆسیەكانیان داخراو بێتاوان لەقەلەم دران ، وەهەر ئەفسەرێك ماوەو كیشەی هەیە تا سێ‌ كاتژمێری تر دەتوانن سەردانی ئەو لیژنەیە بكەن.

ئەوەشهاتوە، رێگە نادەین هیچ ئەفسەرێك سزا بدرێت لەسەر كێشەی سیاسی یان نەتەوەیی ، بەپێچەوانەوە ئەوەی تێوەگلابێت لەبابەتی گەندەڵی و تاوانی تر هیچ پشت گیرییەكی ناكەین و رێگە دەدەین دادگا رێكاری یاساییان بەرامبەر بگریتە بەر .

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×