مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لە كۆبونەوەدان
  2022-08-04       420       

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كورستان و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پیرمام دەستیان بە كۆبونەوە كردوە بۆ تاوتوێكردنی "چارەسەری ناكۆكییەكانی نێوان هەردو حزب."

ئاوێنە: بەپێی میدیای رەسمی یەكێتی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ كۆبونەوەی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پیرمام دەستیپێكردوە.

لە كۆبونەوەدا ھەریەك لە قوباد تاڵەبانی و فواد حسێن ئامادەی كۆبونەوەكەن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی كە لە میدیاكانی پارتی بڵاوكراونەتەوە "یەكێتی نیشتمانیی کوردستان داوای کردوە هەمو ناکۆکییەکانی نێوانیان لەگەڵ پارتی بە یەک پاکێج چارەسەر بکرێن. پارتیش هیچ لارییەکی نییە بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانە، بە ئامانجی ئەوەی بە یەک تیم بەشداریی دانوستاندنەکانی بەغدا بکەن."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×