ناوەڕۆكی كۆبونەوەی مەسعود بارزانی و بافڵ تاڵەبانی ئاشكراكرا
  2022-08-04       784       

لە كۆبونەوەی ئەمڕۆی نێوان مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی كە لە پیرمام بە ئامادەبونی قوباد تاڵەبانی و فواد حسێن بەڕێوەچو، بڕیاردرا کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئاڵەنگارییانەی کە ڕوبەڕوی عێراق و ھەرێمی کوردستان بونەتەوە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی لە پیرمام پێشوازی کرد لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و بە ئامادەبونی ھەریەک لە قوباد تاڵەبانی و فواد حسێن كۆبونەوە.

بەپێی راگەیەندراوی كۆبونەوەكە، لە كۆبونەوەكەدا بڕیاردراوە "کاربکرێت بۆ یەک ھەڵوێستی ھێزە سیاسییە کوردستانییەکان لە بەرامبەر ئەو ئاڵەنگارییانەی کە ڕوبەڕوی عێراق و ھەرێمی کوردستان بونەتەوەو کۆبونەوەکان بۆ ئەم مەبەستە بەردەوامیان پێ بدرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×