قائیمقامیەتی سلێمانی سێ کۆشکی چاڤیلاند دادەخات
  2022-08-04       464       

قائیمقامیەتی سلێمانی، رایگەیاند، لیژنە هاوبەشەكانیان ئەمڕۆ پێنجشەممە، سێ كۆشكیان لە پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند داخستون. دەشڵێت: هۆكاری داخستنی ئەو كۆشكانە "پابەندنەبون" بوە بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن.

ئاوێنە: قائیمقامیەتی سلێمانی، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد"لەدرێژەی هەڵمەتەکانی لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ پشکنینی ئەو کاڵاوشمەک و خزمەتگوزاریانەی لەلایەن دوکاندار و بازرگانەکانەوە بەهاوڵاتیان دەفرۆشرێت، ئەمڕۆ لیژنەکان سەردانی پڕۆژەی گەشتیاری چاڤیلاند کرد."

ئاماژەی بەوەشداوە كە "لەهەڵمەتەکەداو بەهۆی نەبونی مەرجەکانی تەندروستی و ڤێتێرنەری و رێنماییەکانی دیکەی کارکردن، لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی هەریەک لە کۆشکەکانی (MM) و (XV) و (B2) دادەخات."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×