لە سلێمانی هێزە ئەمنییەكان چەند بەرپرسێكی نەوەی نوێ دەستگیردەكەن
  2022-08-04       490       

ئەمڕۆ پێنجشەممە، هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی ژمارەیەك بەرپرسی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان دەستگیر كرد.

ئاوێنە:بە پێی ماڵپەڕی (درەو) هێزە ئەمنییەكانی سلێمانی هیمداد شاهین وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، فاروق غەفور ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوەی نوێ و هەروەها ژمارەیەك ئەندام و ئامادەكارانی خۆپیشاندانەكەی رۆژی شەمەیان دەستگیركرد كە لەلایەن سەرۆكی جوڵانەوەكەوە بانگەوازی بۆ كراوە.

سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رۆژی شەممەی هەفتەی داهاتوی وەك خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە هەرێمی كوردستان دەستنیشانكردوە.

لە سلێمانی شوێنی خۆپیشاندانەكان بەردەركی سەرایەو لە هەولێریش بەردەم قەڵا.

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×