كۆمەڵێك توێژەرو مامۆستا "ھەڵمەتی تۆمەتبارکردن و دادگاییکردن"ی مامۆستایانی زانكۆ سەركۆنەدەكەن
  2022-08-05       300       
شوان ئادەم ئەیڤەس، مامۆستای زانكۆ كە بەتۆمەتی ناوزڕاندن لە دانانی پرسیاری تاقیكردنەوەی وانەیەكدا دراوتە دادگا

كۆمەڵێك توێژەرو مامۆستا لە زانكۆكانی هەرێم ھەڵمەتی تۆمەتبارکردن و دادگاییکردنی مامۆستایان و توێژەران شەرمەزاردەکەن و دەشڵێن: دۆسییەی دادگاییکردنی د.شوان ئادەم ئەیڤەس و تۆمەتبارکردنی بە دانانی پرسیاری تاقیکردنەوەی ئیتیکی میدیا لە بەشی راگەیاندن لە کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ھەڵەبجە، دیارترین نمونەی ئەم ھەڵمەتەیە.

ئاوێنە: كۆمەڵێك توێژەرو مامۆستا لە زانكۆكانی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا دەڵێن"سنوردارکردنی ئازادییەکانی توێژەران و مامۆستایانی زانکۆ لە مافی دەربڕین و ھێنانەوەی نمونەی زیندو لەھۆڵەکانی خوێندن و وانەوتنەوەو پرسیاری تاقیکردنەوەکاندا بەھێڵی سوری کارکردنی پیشەیی و ئەکادیمیی خۆمان دەزانین. ھەر ھەوڵ و ھەنگاوێکیش لەو پێناوەدا درابێت و بدرێت؛ بەتوندی سەرکۆنەو شەرمەزاری دەکەین و لە دژی دەوەستینەوە."

هەروەها راشیدەگەیەنن كە "لەکاتی تۆمارکردنی ھەر سکاڵایەکی یاساییشدا لەسەر دەستەی مامۆستایان و وانەبێژان و توێژەرانیان؛ پێویستە دەزگاو دامەزراوە زانستییەکان بەسکاڵاو دۆسییەی خۆیانی بزانن و رێگە بگرن لەوەی وەک دۆسییەکی کەسیی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، تاوەکو دواجار روداوی نەخوازراوی ھاوشێوەی کوژرانی دو مامۆستاکەی زانکۆی سەڵاحەدینی لێنەکەوێتەوە."

ئاماژە بەوەشدەدەن كە "لەماوەی رابردودا؛ تێبینیی ئەوەمان کرد کە لەلایەن ھەندێک کەسایەتی سروشتیی و مەعنەوییەوە ھەڵمەتێکی ناڕەوای تۆمەتبارکردن و ناوزڕاندنی مامۆستایانی زانکۆ دەستیپێکردوە کە ئامانجی سەرەتاو کۆتایی لێی، سنوردارکردنی ماف و ئازادییەکانی مامۆستایان و توێژەرانە لەھێنانەوەی نمونەی زیندوی واقیعی کۆمەڵگەی کوردیی بۆ نێو پرسیاری تاقیکردنەوە و داتاکانی توێژینەوەو ھۆڵەکانی خوێندن و وانەوتنەوە."

جەختیش دەكنەوە كە "دۆسییەی دادگاییکردنی د.شوان ئادەم ئەیڤەس بە ماددە 433 لە یاسای سزاکانی عێراق، ژمارە 111ی ساڵی 1969ی ھەموارکراو و تۆمەتبارکردنی بە دانانی پرسیاری تاقیکردنەوەی ئیتیکی میدیا لە بەشی راگەیاندن لە کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ھەڵەبجە، دیارترین نمونەی ئەم ھەڵمەتەیە کە بە ئاشکرا ھەست بەوە دەکرێت؛ بەمەبەست و بۆ لێدان لەشکۆ و کەسایەتیی توێژەرانی زانستیی و راھێنەرانی پەروەردەیی و مامۆستایانی زانکۆ رێوشوێنی ناپێویستی یاساییان لەگەڵدا دەگیرێتەبەر. "

ئەوەش دەڵێن"ھەربۆیە مەبەستمانە لێرەوە رایبگەیەنین کە ھەمو ھەوڵ و ھەڵوێستەکان یەکبخرێن و لەرێی ئەم بەیاننامەیەشەوە بڕیاربەدەستانی لایەنە پەیوەندییدارەکان لەو ھەڵمەتە ناڕەوایە ئاگاداربکرێنەوە کە ئەگەرچیی ئەم دادگاییکردنە لە روکاردا مامۆستایەکی زانکۆی تیا تۆمەتبارکراوەو وەک پرسێکی کەسیی دەردەکەوێت، بەڵام لەبنەمادا خەمێکی گشتییە و پەیوەندیی بە توێژی توێژەران و راھێنەران و مامۆستایان بە گشتیی و مامۆستایانی بەشەکانی راگەیاندن، پەیوەندییە گشتییەکان، بازاڕگەری، تەکنیکی میدیاو دیجیتاڵمیدیا لەسەرجەم پەیمانگەو زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان بەتایبەت ھەیە، چونکە ھێنانەوەی نمونەی زیندو لە واقیعی میدیاو کۆمەڵگە نە کفرەو نە تاوان تا مامۆستایەکی زانکۆی پێ دادگایی و تاوانباربکرێت. ھەروەکچۆن لە دەیان بەشی زانستیی وەک یاساو پزیشکیی بوە بە رۆتین."

دەقی راگەیەندراوەكە:

توێژەران و مامۆستایانی زانکۆکان؛ ھەڵمەتی تۆمەتبارکردن و دادگاییکردن شەرمەزاردەکەن

سڵاوی زانست:

ئێمە کە لەخوارەوە بە تۆمارکردنی ناوی سیانی و ناونیشانی زانستیی خۆمان لەبەش و کۆلیژ و زانکۆ یاخود شوێنی کارکردنمان؛ دەمانەوێت رایگشتیی و نێوەندە ئەکادیمییەکان لەناوەوەو دەرەوەی کوردستان ئاشناو ئاگاداربکەینەوە کە سنوردارکردنی ئازادییەکانی توێژەران و مامۆستایانی زانکۆ لە مافی دەربڕین و ھێنانەوەی نمونەی زیندو لەھۆڵەکانی خوێندن و وانەوتنەوەو پرسیاری تاقیکردنەوەکاندا بەھێڵی سوری کارکردنی پیشەیی و ئەکادیمیی خۆمان دەزانین. ھەر ھەوڵ و ھەنگاوێکیش لەو پێناوەدا درابێت و بدرێت؛ بەتوندی سەرکۆنەو شەرمەزاری دەکەین و لە دژی دەوەستینەوە.

ئێمە لەھەرێمی کوردستانی عێراق؛ وێڕای جیاوازیی روانین و دیدوبۆچونمان بۆ پرسە جۆربەجۆرەکان، بەڵام بەدەنگێکی بەرز بەرگریی لە شکۆی پەروەردەیی مامۆستاو زانستییبونی پرسیارەکان و جیاکردنەوەی نێوەندە پەروەردەیی و ئەکادیمییەکان لەنێوەندە رۆژنامەوانیی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەکەین. ھەروەک بەپێویستیشی دەزانین ئازادیی کارکردنی ئەکادیمیی بۆ ھەر کەس و لایەنێک کە ئامانجی فێربون و تێگەیاندن و نوسین و پێشکەشکردنی داتاو نمونەو توێژینەوەی زانستییە فەراھەمبکرێت.

ھاوکات لەکاتی تۆمارکردنی ھەر سکاڵایەکی یاساییشدا لەسەر دەستەی مامۆستایان و وانەبێژان و توێژەرانیان؛ پێویستە دەزگاو دامەزراوە زانستییەکان بەسکاڵاو دۆسییەی خۆیانی بزانن و رێگە بگرن لەوەی وەک دۆسییەکی کەسیی مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، تاوەکو دواجار روداوی نەخوازراوی ھاوشێوەی کوژرانی دو مامۆستاکەی زانکۆی سەڵاحەدینی لێنەکەوێتەوە.

لەماوەی رابردودا؛ تێبینیی ئەوەمان کرد کە لەلایەن ھەندێک کەسایەتی سروشتیی و مەعنەوییەوە ھەڵمەتێکی ناڕەوای تۆمەتبارکردن و ناوزڕاندنی مامۆستایانی زانکۆ دەستیپێکردوە کە ئامانجی سەرەتاو کۆتایی لێی، سنوردارکردنی ماف و ئازادییەکانی مامۆستایان و توێژەرانە لەھێنانەوەی نمونەی زیندوی واقیعی کۆمەڵگەی کوردیی بۆ نێو پرسیاری تاقیکردنەوە و داتاکانی توێژینەوەو ھۆڵەکانی خوێندن و وانەوتنەوە.

دۆسییەی دادگاییکردنی د.شوان ئادەم ئەیڤەس بە ماددە 433 لە یاسای سزاکانی عێراق، ژمارە 111ی ساڵی 1969ی ھەموارکراو و تۆمەتبارکردنی بە دانانی پرسیاری تاقیکردنەوەی ئیتیکی میدیا لە بەشی راگەیاندن لە کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکانی زانکۆی ھەڵەبجە، دیارترین نمونەی ئەم ھەڵمەتەیە کە بە ئاشکرا ھەست بەوە دەکرێت؛ بەمەبەست و بۆ لێدان لەشکۆ و کەسایەتیی توێژەرانی زانستیی و راھێنەرانی پەروەردەیی و مامۆستایانی زانکۆ رێوشوێنی ناپێویستی یاساییان لەگەڵدا دەگیرێتەبەر.

ھەربۆیە مەبەستمانە لێرەوە رایبگەیەنین کە ھەمو ھەوڵ و ھەڵوێستەکان یەکبخرێن و لەرێی ئەم بەیاننامەیەشەوە بڕیاربەدەستانی لایەنە پەیوەندییدارەکان لەو ھەڵمەتە ناڕەوایە ئاگاداربکرێنەوە کە ئەگەرچیی ئەم دادگاییکردنە لە روکاردا مامۆستایەکی زانکۆی تیا تۆمەتبارکراوەو وەک پرسێکی کەسیی دەردەکەوێت، بەڵام لەبنەمادا خەمێکی گشتییە و پەیوەندیی بە توێژی توێژەران و راھێنەران و مامۆستایان بە گشتیی و مامۆستایانی بەشەکانی راگەیاندن، پەیوەندییە گشتییەکان، بازاڕگەری، تەکنیکی میدیاو دیجیتاڵمیدیا لەسەرجەم پەیمانگەو زانکۆکانی ھەرێمی کوردستان بەتایبەت ھەیە، چونکە ھێنانەوەی نمونەی زیندو لە واقیعی میدیاو کۆمەڵگە نە کفرەو نە تاوان تا مامۆستایەکی زانکۆی پێ دادگایی و تاوانباربکرێت. ھەروەکچۆن لە دەیان بەشی زانستیی وەک یاساو پزیشکیی بوە بە رۆتین.

لەگەڵ رێزی تەواومان بۆ پێویستیی سەربەخۆیی دەستەڵاتی دادوەریی و  بڕیاردانی دادوەر و دادگاکان، بەڵام نایشارینەوە کە ئێمە ترسمان ھەیە لەوەی واڵاکردنی دۆسییەی ھاوشێوەو بەئاسانیی تۆمارکردنی سکاڵا و وردنەبونەوە لە سیفەت و پێگەو پێشینەی تاوانکاریی سکاڵالەسەرکراو و دادگاییکردنی، پێشھاتێکی مەترسییدارەو وایلێدێت لەمەودوا ھیچ مامۆستایەکی بەئامانجگیراو لەم ھەڵمەتە، بەبێ باج دەربازی نەبێت. ئەوکات سکاڵاتۆمارکردن و دادگاییکردن لەسەر ھێنانەوەی نمونەی زیندو دەبێتە نەریت و ھەوڵێکی نوێی پێشێلکردنی ماف و ئازادییەکانی دەربڕین و فێرکردنی مامۆستایان. ئەوەیش ئەو خاڵە گرنگەیە کە ئێمە مەبەستمانە رایگشتیی لەسەر بوروژێنرێت و لایەنە پەیوەندییدارەکان بەگشتیی و وەزارەتەکانی پەروەردە، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، رۆشنبیریی و لاوان بەتایبەت؛ لەسەری بەدەنگبێن و یاساو رێساو رێنمایی تایبەتمەند بە پاراستنی ئاساییش و ئازادیی کارکردنی پیشەیی و زانستیی توێژەران و مامۆستایان دەربکەن یاخود کارای بکەنەوە.

بەدەنگەوەھاتن و بەرگرییکردنتان لە شکۆی پەروەردەیی مامۆستایان جێگەی رێز و پێزانینە

داواکاریی دەستەیەک لە توێژەران و مامۆستایانی زانکۆکانی ھەرێمی کوردستانی عێراق

5/8/2022

١. پ.د.کەریم شەریف قەرەچەتانی لەزانکۆی سلێمانی، کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەتی، بەشی باخچەی ساوایان

٢. پ.د.کەیوان ئازاد ئەنوەر لە زانکۆی سلێمانی، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەشی مێژو

 ٣.پ.د.هێرش رەسوڵ موڕاد لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی، بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و بازاڕگەری

٤. پ.ی.د.هێمن مەجید لە زانكۆی سلێمانی، کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەشی راگەیاندن

٥. پ.ی.د.عومەر ئەحمەد رەمەزان لە زانکۆی سلێمانی، کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەشی راگەیاندن

٦. پ.ی.د.پاڤێ جەمیل ئەحمەد لە زانکۆی سلێمانی، کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەشی راگەیاندن

 ٧. پ.ی.د.دڵشاد مستەفا لە زانکۆی سلێمانی، کۆلیژی ھونەر، بەشی سینەما

٨. پ.ی.د.بەهادین ئەحمەد محەمەد لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کۆلیژی تەکنیکی کارگێڕی، بەشی  تەکنیکی میدیا

٩. پ.ی.د.بەھات حەسیب قەرەداخی لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، کۆلیژی تەکنیکی کارگێڕی، بەشی تەکنیکی میدیا

١٠. پ.ی.د.عەبدولخالق ئیبراھیم مستەفا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، کۆلیژی تەکنیکی کارگێڕی، بەشی تەکنیکی میدیا

١١. پ.ی.د.سیروان حامد ئەحمەد لە زانکۆی ھەڵەبجە، کۆلیژی یاسا و کارگێڕی، بەشی یاسا

١٢. پ.ی.م.ڕێبوار سیوەیلی لە ئەنجومەنی وەزیران، زانکۆی سەلاحەدین

١٣. پ.ی.م.بەناز حەمەرەشید لە زانكۆی سلێمانی، کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەشی راگەیاندن

١٤. م.د.محەمەدعەلی یاسین تاها لە زانکۆی نەورۆز، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان

١٥. م.د.ئومێد عارف لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی، بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و بازاڕگەری

١٦. م.د.ئاشتی حەمەساڵح لە زانكۆی سلێمانی، کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەشی راگەیاند

١٧. م.د.بەختیار عەبدوڵا لە زانکۆی سلێمانی، کۆلێژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەشی مێژو

١٨. م.د. ھەتاو حەمەساڵح لە زانکۆی ھەڵەبجە، کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەشی راگەیاندن

١٩. م.د.قادر محەمەد محەمەد لە زانکۆی ڕاپەڕین، کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەشی مێژو

 ٢٠. م.د.عەبدوڕەحمان ئەحمەد وەهاب

٢١. م.د.گۆران سەباح

٢٢. م.کاروان عەبدوڵا محەمەد لە زانکۆی سلێمانی، کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەشی ڕاگەیاندن

٢٣. م.کامل عومەر سلێمان لە زانکۆی سلێمانی، کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەشی ڕاگەیاندن

٢٤. م.جوان جەلالەدین مەحێدین لە زانکۆی سلێمانی، کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەشی ڕاگەیاندن

٢٥. م.تاژان دڵشاد کەریم لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی، بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و بازاڕگەری

٢٦. م. چۆلی ئەسعەد لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی، بەشی تەکنیکی میدیا

٢٧. م.ی.دەشتی عەلی ڕەشید لە زانکۆی گەرمیان

٢٨. م.ی. ئەرکان ڕەئوف عەزیز لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کۆلێژی تەکنیکی کارگێری، بەشی تەکنیکی میدیا

٢٩. م.ی.سارا قادر محەمەد لە زانکۆی سلێمانی، کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەشی ڕاگەیاندن

٣٠. م.ی.ئیسماعیل عوسمان لە زانکۆی سلێمانی، کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەشی ڕاگەیاندن

٣١. م.ی.ئەحمەد قادر عەلی لە زانکۆی ھەڵەبجە، کۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەکان، بەشی راگەیاندن

٣٢. م.ی.دانا عوسمان حسێن لە زانکۆی جیهان هه‌ولێر، کۆلێژی ئاداب و هونه‌ر، به‌شی راگه‌یاندن

٣٣. م.ی. گەشاو عەلی فەرەج لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر، کۆلێژی تەکنیکی کارگێری، بەشی تەکنیکی میدیا

٣٤. م.ی.رەوان سوبحی عەبدوڵا لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی دھۆک، کۆلیژی تەکنیکی کارگێڕی، بەشی تەکنیکی میدیا

٣٥. م.ی.نەبەز ئەحمەد حەسەن لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کۆلیژی تەکنیکی کارگێڕی، بەشی تەکنیکی میدیا

٣٦. م.ی. ھەرمن شێرکۆ نەسرەدین لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، پەیمانگەی تەکنیکی دوکان، بەشی پەیوەندییەگشتییەکان و بەبازارکردن

٣٧. م.ی. رۆژان سەیفور ئەسکەندەر لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، کۆلێژی تەکنیکی کارگێڕی، بەشی تەکنیکی میدیا

٣٨. م.ی. عەباس جومعە مەحمود لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی، پەیمانگەی تەکنیکی سلێمانی، بەشی تەکنیکی میدیا

٣٩. م.ی. عەدالەت عەبدوڵڵا لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، بەشی دیجیتاڵ میدیا

٤٠. م.ی. عومەر حەسەن عەلی لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، بەشی دیجیتاڵ میدیا

٤١. م.ی. ڕاوێژ کامەران ئەحمەد لە پەیمانگەی تەکنیکی کوردستان، بەشی دیجیتاڵ میدیا

٤٢. سەرتیپ وەیسی لە زانکۆی سەلاحەدین، کۆلێژی ئاداب

٤٣. دڵشاد مستەفا، ماستەر لە راگەیاندن_دا

٤٤. ئەحمەد محمدصاڵح ئەمین لە زانکۆی سلێمانی، کۆلێجی زانست، بەشی بایۆلۆجی

٤٥. پ.د. محەمەدی مەحویی (خانەنشینکراو)

٤٦. م.د.کارزان وەکیل سەعید لە بەرێوبەرایەتی مەشق و راھێنانی سلێمانی

٤٧. پ.ی.د.محەمەد سابیر کەریم لە زانکۆی سلێمانی، کۆلێژی زانستە ڕامیارییەکان، بەشی زانستە ڕامیارییەکان

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×