عومەر گوڵپی، پەرلەمانتاری كۆمەڵ لە لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، کێشەی موچەی فەرمانبەرانی سلێمانی، كه‌مته‌رخه‌میه‌كه لای هه‌ر سێ حیزبی ده‌سه‌ڵاتە، رێککەوتنە سێقۆڵییەکەی پارتی، یەکێتی و گۆڕان، وایکردوە ئێستا سلێمانی باجه‌كه‌ی ده‌دات.
ئاوێنە: عومەر گوڵپی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ بەشی كوردی دەنگی ئەمریكا لەبارەی كێشەی موچە رایگەیاند، هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵات حیزبی سێیه‌میش له‌گه‌ڵیان به‌شداره، كه‌مته‌رخه‌میه‌كه لای هه‌ر سێ حیزبی ده‌سه‌ڵاته چونكه به‌یه‌كه‌وه ڕێككه‌وتنێكیان كردوه كه به‌هیچ جۆرێک له‌هیچ یاسایه‌كدا له هه‌رێمی كوردستاندا نییه كه به‌ڕێژه‌ی 57% و 43% ته‌واوكاری موچه و پاره‌ی پێویست بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كان له‌ناو شاره‌كاندا بكرێت.
وتوشیەتی، له ڕاستیدا له‌یاساكاندا یاسای (اصول محاسبات) هه‌یه كه وه‌زاره‌تی دارایی كاری پێده‌كات شتی وای تێدانییه كه ڕێككه‌وتنێک هه‌بێت به‌م ڕێژه‌یه ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ی كردویانه هۆكاری ئه‌م كێشانه‌یه كه له‌سلێمانی هه‌یه له‌ڕاستیدا، ئه‌م ڕێككه‌وتنه‌ی سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ئاگاداری وه‌زیری دارایی، ته‌نها ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاته‌و په‌یوه‌ندی به‌یاساوه نییه، په‌یوه‌ندی به‌خه‌زێنه‌ی گشتی و سیسته‌مه‌وه نییه، په‌یوه‌ندی به به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكه‌وه نییه، به‌ڵكو ناكۆكی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵاته له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆ و ده‌ستی حیزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیاكانیانه‌وه له‌داهاتی ناوخۆ بۆته هۆی ئه‌و ڕێككه‌وتنه ئێستا سلێمانی باجه‌كه‌ی ده‌دات.
ئەوەشی خستۆتەڕو، به‌داخه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی موچه‌ی هه‌ندێک له وه‌زاره‌ته‌كان له‌سلێمانی دواده‌كه‌وێت له‌كۆتایی لیستی موچه ته‌نانه‌ت ئێستا خزمه‌تگوزارییه ئاساییه‌كانی وه‌كو پاره‌ی پێویست بۆ كۆمپانیاكانی ده‌رمان و كۆمپانیاكانی پاككردنه‌وه و بۆ پرۆژه زۆر پێویسته‌كان بۆنمونه ڕێگای كه‌لار-ده‌به‌ندیخان خه‌رج ناكرێت.
عومەر گوڵپی جەختی كردۆتەوە كە هه‌تا ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ش به‌رده‌وام بێت ئه‌م كێشه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت و قه‌باره‌كه‌شی زیاتر ده‌بێت. له‌ڕاستیدا ده‌بێت ئه‌و ڕێككه‌وتنه هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كار به یاساكان بكات و داهات له‌خانه‌قین بۆ زاخۆ هه‌موی بگه‌ڕێننه‌وه خه‌زێنه‌ی گشتی و دادپه‌روه‌رانه‌ش دابه‌شی بكه‌نه‌وه به‌سه‌ر موچه و خزمه‌تگوزارییه پێویستیه‌كانی خه‌ڵکدا.