هەواڵێکی مژدەبەخش بۆ مووچەخۆران سەبارەت بە مووچە پاشەکەوتکراوەکان
  2022-08-05       1625       

سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند، ڕاپۆرتێكی گشتگیر ئامادەكراوە تایبەت بە چەند پرسێكی گرنگی پەیوەست بە مووچەخۆران و هاووڵاتییان، دەشڵێت، پاشەكەوتی مووچە و پلەبەرزکردنەوە بڕگەیەكی سەرەكی ڕاپۆرتەكەیانە.  

ئاوێنه‌: زیاد جەبار، سەرۆكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لە فراکسیۆنی یەکێتی بە میدیای حزبەکەی ڕاگەیاند، " لە لیژنەكەمان ڕاپۆرتێكی گشتگیر ئامادەكراوە كە چەند بڕگەیەكی گرنگ لە خۆدەگرێت، لەوانە دەستپێكردنەوەی پلەبەرزكردنەوەی فەرمانبەران كە ماوەی شەش ساڵە بە نایاسایی ڕاگیراوە و لەگەڵ نەبوونی یاسای بودجە كە هەرێمی كوردستان هەشت ساڵ زیاترە یاسای بودجەی نییە".  

ئاماژەی بەوەشکردووە، حكومەت قەرزی لای مووچەخۆرانە و ماوەی چەند ساڵێكیش پاشەكەوت لەسەر مووچە كراوە بۆیە دەتوانرێت قەرزەكانی حكومەت لە مووچە پاشەكەوتكراوەكان بدرێنەوە جۆرێك لە "مقاصە"لە نێوان قەرزەكاندا بكرێن.   

سەرۆكی لیژنەی دارایی باسی لەوەشكردووە، ڕاپۆرتەكەیان ئامادەكردووە و سەرقاڵی ڕێكخستنەوەین و دواتر دەخرێتە بەردەم دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمان بەمەبەستی بانگێشتكردنی وەزیری دارایی و هەر كاتێك ئامادەی كۆبوونەوەی پەرلەمان بوو ئەوا ڕاپۆرتەكە تاووتوێ دەكرێت و بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.  

  

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×