ھێزە ئەمنیەکانی دهۆك دەستیان بەسەر تەواوی کەلوپەلە رۆژنامەوانیەکانی نووسینگەی كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی لە دهۆکدا گرت و بەرپرسی نووسینگە و كامێرامانهکەیان دەستگیرکرد.
ئاوێنه: به‌پێی زانیارییه‌كان ئێوارەی ئەمڕۆ هه‌ینی 5ی ئابی 2022، هێزێکی ئەمنی هەردوو پەیامنێری دهۆکی کەناڵی ئێن ئاڕ تی "تائیف گۆران و بڕیار نێروەی"یا لە نووسینگەی دهۆک دەستگیرکردووەو تا ئێستا چارەنووسیان دیار نییە.
هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان، ته‌واوی كه‌لوپه‌له رۆژنامه‌وانییه‌كانی كه‌ناڵه‌كه‌یان له نووسینگه‌ی دهۆكی ئێن ئاڕتی ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتووه.