بەرپرسێکی باڵای یەکێتی لە ھەوڵێکی کوشتن ڕزگاری بوو
  2022-08-05       1348       

بەختیار کاوانی بەرپرسی ئیدارەی مەکتەب سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ڕایگەیاند، لە ڕێگای گەڕانەوەم  شاری سلێمانی  بۆ شاری هەولێر لەهەوڵێکی تیرۆرستی ڕزگارم بوو.

ئاوێنه‌: بەختیار کاوانی، بەرپرسی ئیدارەی مەکتەب سیاسی یەکێتی لە پەیجی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی: ئەمرۆ ئێوارە لە ڕێگای گەڕانەوەم شاری سلێمانی بۆ شاری هەولێر لە هەوڵێکی تیرۆرستی ڕزگارم بوو .

كاوانی چەند وێنەیەكی ئۆتۆمبێلەكەی داناوە كە فیشەكی بەركەوتووە و دەڵێت: تیرۆر و تیرۆرستان نامان ترسێنن.


 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×