فراكسیۆنی یەكێتی: هەڵبژاردنی پێشوەختە قەیرانە سیاسيیەكانی عێراق چارەسەر ناكات
  2022-08-06       614       

وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق جەختدەكاتەوە كە هەڵبژاردنی پێشوەختە قەیرانە سیاسییەكانی ئێستای عێراق چارەسەر ناكات و هیچ گۆڕانكارییەك لە بارودۆخەكەدا ناكات.

ئاوێنە: سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، بە میدیای رەسمی حزبەكەی راگەیاند: چارەسەركردنی كێشەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بە هەڵبژاردنی پێشوەختە نابێت و هەڵبژاردنی پێشوەختە هیچ گۆڕانكارییەك لە قەیرانە سیاسیيەكانی ئێستای عیراقدا ناكات و هیچ لە بارودۆخی سیاسەت ناگۆڕێت."

وتیشی"هەر بۆیە ئەگەر هەڵبژاردنی پێشوەختە بكرێت واتای وایە كە یاسای هەڵبژاردن چاككردنی دەوێت ئەمەش بێگومان پێویستی بە كاتە."

سۆزان مەنسور جەختی كردۆتەوە كە گفتوگۆ تاكە چارەسەرە بۆ قەیرانە سیاسیيەكانی ئێستای عێراق.

ئەوەش لەكاتێكدایە موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر، داوای كردوە پەرلەمان هەڵبوەشێنرێتەوەو هەڵبژاردنی پێشوەختە لە عێراق بكرێت و هەروەها بەشێك لە سەركردە عێراقییەكان لەنێویشیاندا بەشێك لە سەركردەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی و هەروەها سەرۆكی پەرلەمانی عێراق پشتیوانی خۆیان بۆ داواكەی سەدر دەربڕیوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×