حكومەتی هەرێم بەڕەسمی رۆژێك پشوی راگەیاند
  2022-08-06       169       

حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، رۆژی دوشەممە 8ی ئابی 2022 پشوی رەسمی دەبێت لە تەواوی دامودەزگا رەسمییەكانی هەرێمی كوردستان.

ئاوێنە: فەرمانگەی میدیاو زانیاریی سەربە حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی"رۆژی دوشەممە ٨ی ئابی ٢٠٢٢ کە دەکاتە رۆژی ١٠ی موحەڕەمی ١٤٤٤ی کۆچی، لە تەواوی دامودەزگا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان پشوی فەرمییەو رۆژی سێشەممە ٩ی ئابی ٢٠٢٢ لە ھەمو دامودەزگاکان دەوامی فەرمی دەبێت."

دەقی راگەیەندراوەكە:

راگەیەندراوێک لە فەرمانگەی میدیاو زانیارییەوە

رۆژی دووشەم ٨ی ئابی ٢٠٢٢ کە دەکاتە رۆژی ١٠ی موحەڕەمی ١٤٤٤ی کۆچی، لە تەواوی دامودەزگا فەرمییەکانی ھەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە و رۆژی سێشەممە ٩ی ئابی ٢٠٢٢ لە ھەموو دامودەزگاکان دەوامی فەرمی دەبێت.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

٦ی ئابی ٢٠٢٢

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×