باڵیۆزى پێشوترى ئێران له عێراق رایگەیاند، سه‌رده‌مى پێكدادانى سه‌ربازیی و شه‌ڕى گروپه چه‌كدارییه‌كان له عێراق كۆتایی هاتوه، ده‌شڵێت، "تاكه رێگه بۆ كۆتایی هێنان به قه‌یرانى سیاسى عێراق گفتوگۆیه"، ئەوەش دەڵێت، "ئێران پەیوەندی لەگەڵ موقتەدا سەدردا باشە".
ئاوێنە: حه‌سه‌ن دانایی فه‌ڕ، باڵیۆزى پێشوترى ئێران له عێراق، له چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی (ئیلنا)ى ئێران رایگه‌یاند، "ئه‌و كێشه سیاسییانه‌ى كه ئێستا له عێراق له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا بونى هه‌یه پێویسته له‌ڕێگه‌ى گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكرێن چونكه تاكه رێگه‌ى گه‌یشتن به چاره‌سه‌ر گفتوگۆیه".
له وه‌ڵامى ئه‌گه‌رى هه‌بونى پێكدادانى سه‌ربازى له عێراق باڵیۆزى پێشوترى ئێران له عێراق وتی"سه‌رده‌مى شه‌ڕ و ململانێى سه‌ربازى له‌نێوان گروپه چه‌كدارییه‌كان له عێراق كۆتایی هاتوه و ئه‌و وڵاته ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و قۆناغه" وتیشی، "ئێران پەیوەندییەکی باشی لەگەڵ هەمو گروپە شیعەکانی عێراقدا هەیە، پەیوەندی لەگەڵ موقتەدا سەدری رێبەری رەوتی سەدریشدا زۆرباشە".
له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى ئایا به‌مزوانه كێشه سیاسییه‌كانى عێراق چاره‌سه‌ر ده‌بن؟ دانایی فه‌ڕ ئاماژەی بەوە كرد، "ئه‌گه‌ر گروپه توندڕه‌وه‌كان له هاوكێشه سیاسییه‌كان دوربخرێنه‌وه و پێداچونهوهیهكى ژیرانه و به‌دواداچون بۆ بڕیاره‌كان بكرێت كێشه سیاسییه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن".
به وته‌ى باڵیۆزى پێشوترى ئێران له عێراق، "ئێران له‌ڕێگه‌ى ئه‌و په‌یوه‌ندییانه‌ى هه‌یه‌تى له‌گه‌ڵ عێراق و به به‌كارهێنانى كاریگه‌ریی خۆى ده‌یه‌وێت رۆڵببینێت له ئاسانكارى كردن بۆ كردنه‌وه‌ى رێڕه‌وى دانوستانه‌كان".
حه‌سه‌ن داناى فه‌ڕ له‌باره‌ى رۆڵى ئێران له عێراق باسى له‌وه‌شكردوه، "ئێران پێگه‌یه‌كى باشى هه‌یه له‌نێو شیعه‌كانى عێراقدا و هه‌مو حزب و نه‌ته‌وه‌كانى عێراقیش په‌یوه‌ندییه‌كانى باشیان هه‌یه له‌گه‌ڵ ئێران بۆیه ده‌كرێت رۆڵێكى ئه‌رێنى بگێڕێت".