سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین رایگەیاند، بڕیارە بۆ ئەمساڵی نوێی خوێندن لەزانکۆی سەڵاحەدین لەھەموو کۆلێژەکان جل و بەرگی قوتابی یەکپۆش بێت، "بۆ ئەو مەبەستەش راپرسیەکمان دەستپێکردووەو زۆرینەی قوتابی لەگەڵ یەکپۆشی جل و بەرگی قوتابی زانکۆن، بۆئەوەیە جیاوازی و چینایەتی لەنێوان قوتابیان نەکرێت."
ئاوێنه: د. کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین بهماڵپەڕی پارتی ڕاگهیاندووه، "دەستمان بەراپرسیەک کردووە بۆ یەکپۆشی لەزانکۆی سەڵاحەدین و دوو ڕەنگی جل و بەرگمان دیاریکردووە ڕەساسی و سپی و ڕەش و سپی، مەرجیش نیە ھەموو زانکۆی سەلاحەدین یەک ڕەنگ بێت و دەکرێت ھەر کۆلێژێک ڕەنگێک بێت، گرنگ یەکپۆشی بێت و دوێنێ تەنھا لەماوەی چەند کاتژمێرێک نزیکەی شەش ھەزار قوتابی بەشداری تێدا کردووە و زۆرینەی لەگەڵ یەکپۆشی جل و بەرگی زانکۆن و زانکۆکانی دیکەش سودیان لەئێمە وەرگرت وەکو زانکۆی سلێمانی و باسیان لەوەکرد کە بەنیازن ئەو کارە بکەن".
ناوبراو دهڵێت، "ئەوەی قوتابی داوای دەکات ٩٥%ی یەکپۆشی بێت لە زانکۆ و مەبەستیشمانە کە نەھێشتنی جینایەتی لە نێوان قوتابیانە، چونکە قوتابی ھەیە سێ مانگ بەجل و بەرگێکە و ھەشە رۆژانە جۆرێکی جل و بەرگ لەبەردەکات، بۆیە دەمانەوێت ئەو جیاوازیە نەمێنێت لە نێوان قوتابی دەوڵەمەند و ھەژار، جگە لەوەش بۆ ئەوەی قوتابی لەجیاتی گرنگیدان بە جل و بەرگ گرنگی بە خوێندنی خۆی بدات، بۆیە دامانناوە بۆ ساڵی نوێی خوێندن ئەگەر بڕیاری کۆتایی درا جل و بەرگ لە زانکۆی سەلاحەدین یەکپۆشی بێت".