ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كوردستان له‌شاری هه‌ولێرو سلێمانی‌و شار‌و شارۆچكه‌كانی دیكه، به‌ده‌ستگیركردنی ده‌یان كه‌س‌و بڵاوه‌پێكردنی هاوڵاتیان كۆتاییان به‌خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ هێنا.
ئاوێنه: وه‌ك پێشتر كات‌و شوێنه‌كه‌یان بڵاوكردبوه‌وه‌و بانگه‌شه‌یان بۆ كردبو، سه‌ر له‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌سه‌ر داواكاری جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌شارو شارۆچكه‌كانی هه‌رێمی كوردستان خۆپیشادان ئه‌نجامدرا، به‌ڵام هه‌ر له‌سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كه‌دا هێزه ئه‌منییه‌كان له‌زۆربه‌ی شه‌قام‌و شوێنه گشتییه‌كان بڵاوبونه‌وه‌و ڕێگرییان له‌خۆپیشاندانه‌كه كرد.
له‌ده‌سپێكی خۆپیشانادانه‌كه، هەریەک لەپه‌رله‌مانتارانی نه‌وه‌ی نوێ له‌په‌رله‌مانی عێراق، رێبوار ئەورەحمان، بەدرییە ئیبراهیم، ئاریان تاوگۆزی، ئومێد محەمەد، مۆفەق حسێن‌و ڤیان عەبدولعەزیز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکران.
هاوکات، مژدە مەحمود، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەخۆپیشاندانەکانی رانیە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا.
هه‌روه‌ها هێزە ئەمنییەکان لەناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان 9 پەیامنێری كه‌ناڵی ئێن ئاڕ تی‌و ژماره‌یه‌ك په‌یامنێری كه‌ناڵه‌كانی دیكه‌یان دەستگیرکرد.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، كه‌ناڵی ئێن ئار تی بڵاویكرده‌وه كه زیاد لە ٣٠ ئۆتۆمبێلی سەربازیی‌و چەکدار له‌سلێمانی چواردەوری ئۆفیسی سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان داوە.
نەوەی نوێ پاراستنی گیانی سەرۆک‌و سەرکردایەتی‌و پەرپەمانتارانی جوڵانەوەکە دەخاتە ئوستۆی دەسەڵات‌و تەواوی کۆنسوڵیەت‌و باڵوێزی وڵاتان‌و نەتەوەیەکگرتووەکان ئاگادار کراونەتەوە.
پێشتر‌و ڕۆژی پێنجشه‌ممه 4ی ئاب، هێزه ئه‌منییه‌كانی سلێمانی بەبیانوی ئامادەكاری بۆ خۆپیشاندان، لەهەڵمەتێكی دەستگیركردندا 6 ئەندامی ئەنجومەنی باڵای نەوێ نوێ‌و چەندین خۆبەخشی ئەو حیزبەیان لەناو ماڵەكانیاندا دەستگیركرد.
هاوكات له‌هەولێرو دهۆك ده‌زگا ئه‌منییه‌كان به‌مەبەستی بەشداری نەكردنی خەڵك‌و چالاكوانان لەخۆپیشاندان، چه‌ند به‌رپرسێكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ‌و دو پەیامنێری كەناڵی ئێ ئاڕ تی-یان لەو دو شاره دەستگیركرد، هەروەها ماوەی دوو رۆژە لەرێگای تەلەفۆنەوە هەڕەشە لەچالاكوانانی مەدەنی هەولێر دەكەن.
ئەم ترسەی پارتی‌و یەكێتی لەبانگەواز بۆ خۆپیشاندان لەكاتێكدایە، بەپێی بڕگەكانی ماددەی ١٣ لەیاسای ژمارە ١٧ی ساڵی ١٩٩٣ی پارتە سیاسییەكان لەهەرێمی كوردستان، حیزبە سیاسیەكان مافیان هەیە بەرێگای ئاشتیانە ناڕەزایەتی دەرببڕن‌و بچنە شوێنە گشتیەكان.