سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی خاوەن خانووە زیادەڕۆكان ئاگادار دەكاته‌وه‌
  2022-08-06       593       

سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، ئاگاداری سەرجەم خاوەن خانووە زیادەڕۆكان دەكات، كە تا ڕۆژی ٢٠٢٢/٩/٩ مامەڵەی تایبەت بەتۆماركردنی خانووە زیادەڕۆكان وەردەگیرێت.

ئاوێنه‌: له‌ئاگارییه‌كه‌ی‌ سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانیدا هاتووه‌، "سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی، ئاگاداری سەرجەم خاوەن خانووە زیادەڕۆكان دەكات، كە تا ڕۆژی ٢٠٢٢/٩/٩ مامەڵەی تایبەت بە تۆماركردنی خانووە زیادەڕۆكان وەردەگیرێت، لەدوای ئەو ڕێكەوتەوە هیچ كارێكیان بۆ ناكرێت."

راشیگه‌یاندووه‌، "پێویستە پەلە بكرێت لەپێشكەشكردنی داواكانتان، بەپارێزگای سلێمانی” كاروباری یاسایی” تا بتوانین بەپێی یاسای ژمارە(٣)ی ساڵی ٢٠١٩ ی هەمواركراو، هەروەها بەپێی یاسای ژمارە(٧)ی ساڵی ٢٠٢١ كاری پێویستیان بۆ ئەنجامبدەین."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×