کەرکوک.. تەقە لە باوک و کوڕێک کرا و باوکەکە گیانی لەدەستدا
  2022-08-07       428       

ئێوارەی دوێنێ لە شاری کەرکوک لەلایەن کەسێکی نەناسراوەوە تەقە لە باوک و کوڕێک کرا، بەهۆیەوە باوکەکە گیانیلەدەستدا و کوڕەکەش بەبرینداری لە نەخۆشخانەیە.

ئاوێنە: ڕووداوەکە لە گەڕەکی کوردستانی شاری کەرکوک ڕوویداوە، ئەوانەی تەقەیان لەو باوک و کوڕە کردووە کەسانی نەناسراو بوون.

ئەو کەسانەی تاوانەکەیان ئەنجامداوە، بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری ئۆپڵی بێ ژمارە تەقەیان لەو کوڕ و باوکە کردووە و تا ئێستا دەستگیرنەکراون.

کوژراوەکە دوکاندارە و کاری فرۆشتنی کەرەستەی کارەبایی دەکات.

دوای ئەوەی تەقەیان لێکراوە باوکەکە بەسەختی برینداربووە و چوار گوللـەی بەرکەوتووە، دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانیلەدەستداوە، بەڵام کوڕەکەی کە تەمەنی 16 ساڵە بریندارە.

تا ئێستا هۆکاری ڕووداوەکە نەزانراوە و پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×