بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە سلێمانی رایگەیاند "بەیانی ئەمڕۆ مینێک لە شاخی گۆیژە بە کارمەندێکی مین هەڵگرەوەدا تەقییەوە و برینداریکردوە".
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین لە سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند "ئەمڕۆ یەکشەممە، کاتژمێر ٦:٣٠ی بەیانی، محمد مستەفا کە کارمەندی مینهەڵگرەوەیە، لە کاتی کارەکەیدا کە کێڵگە مینی چەوتە لە شاخی گۆیژە مینێکی جۆری (Type 72) پێداتەقییەوە و برینداریکردووە. دوای تەقینەوەی مینەکە، راستەخۆ لەلایەن یاریدەدەری پزیشکییەوە چارەسەر سەرەتایی بۆکراوە و دواتریش گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پێویست".