سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتی یە‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان رایگه‌یاند، ئیسرائیل بە پشتیوانی ئەمریکا و بێدەنگی وڵاتانی عه‌ره‌بی هێرشده‌كاته سه‌ر غەززه.
ئاوێنە: هادی عه‌لی، سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی سەرکردایەتی یە‌كگرتوی ئیسلامی كوردستان له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی رایگه‌یاند، "ئەو ھێرشە دڕندانەی ئیسرائیل لەم ڕۆژانەدا دژبە شاری غەززە دەیکات و ژمارەیەکی زۆر لە ژن و منداڵ و خەڵکی بێ‌تاوان دەکوژرێن، بەداخەوە بە پشتیوانی ئەمریکا و بێدەنگی و تەنانەت ڕەزامەندی ژمارەیەک لە دەوڵەتە عەرەبیەکانە".
دواینیوه‌ڕۆی 5ی ئه‌م مانگه، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی سوپای ئیسرائیل چەند ئامانجێکیان لەنێو کەرتی غەززە بۆردومانکرد و لە ئەنجامدا، به‌پێی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كه‌رتی غه‌ززه، 11 کەس كوژران و 80 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، به‌ڵام سوپای ئیسرائیل ده‌ڵێت، لە هێرشەکەیان 15 کەس كوژراون کە زۆربەیان ئەندامی گروپی جیهادی ئیسلامی بون.
داود شیهاب، وتەبێژی جیهادی ئیسلامی رایگەیاند، تیسیر الجعبری، فەرماندەی باڵای لیواکانی ئۆرشەلیم باڵی چەکداری بزوتنه‌وه‌ی جیهادی ئیسلامی له هێرشه‌كه‌ی سوپای ئیسرائیل‌دا كوژراوه، لە بەرامبەردا لیواکانی ئۆرشەلیم زیاتر لە 100 موشەکیان ئاڕاسته‌ی ناوچه جیاوازه‌كانی ئیسرائیل كردوه، لەوانە تەله‌ئبیب.
دوای هێرشه‌كه‌ی ئیسرائیلیش چەند وڵاتێکی عەرەبی و رۆژئاوایی سه‌ركۆنه‌ی ئەو دەستدرێژییەی ئیسرائیلیان کرد بەرامبەر بە کەرتی غەززە.