نرخی مریشك زیاتر دابەزی
  2022-08-07       411       

سۆران عەبدولغەفور بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی زیادبوونی لە كێڵگە پەلەوەریەكاندا نرخی مریشك زیاتر دابەزی و ئێستا یەك كیلۆ لە كێڵگەكان بە 2 هەزار و 600 دینارە.

ئاوێنە: سۆران عەبدولغەفور لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتی، پێش جەژنی قوربان نرخی یەك كیلۆ مریشك گەیشتە 4 هەزار و 750 دینار و دواتر نرخەكەی دابەزی بۆ 3 هەزار و 750 دینار.

رونیشیكردووەتەوە، ماوەی سێ بۆ چوار رۆژیشە نرخەكەی زیاتر دابەزیوە و لە كێڵگەكان یەك كیلۆی بە 2 هەزار و 600 دینار دەفرۆشرێت.

بەڕێوەبەری چاودێری و بازرگانی سلێمانی سەبارەت بە هۆكاری دابەزینی نرخ وتویەتی، بەهۆی زیادبوونی بەرهەمی مریشكە لە كێڵگە پەلەوەرییەكاندا، لەسەر خاوەن كێڵگەكان یەك كیلۆی 3 هەزار و 250 دینار دەكەوێت و ئەگەر نەفرۆشرێن مرداردەبنەوە، بۆیە خاوەن كێڵگە پەلەوەرییەكان بە زەرەر لە بازاڕدا دەیفرۆشنەوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×