"زیاتر لە ٦٠٠ هاوڵاتی لەگەنج‌و خۆپیشاندەرو سەرکردەو خۆبەخشی نەوەی نوێ بەنایاسای دەستگیرکراون"
  2022-08-07       856       


له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی کوردستان ده‌ڵێت، "زیاتر لە ٦٠٠ هاوڵاتی لەگەنج‌و خۆپیشاندەرو سەرکردەو خۆبەخشی نەوەی نوێ لەلایەن هێزە ئەمنیەکان بەنایاسای دەستگیرکراون، بەداخەوە تا ئێستا ئازاد نەکراون. بەدەیان ڕۆژنامەنوس ڕوبەڕوی توندوتیژی‌و لێدان‌و ڕفاندن بونەوەو چەندین پەرلەمانتاری نەوەی نوێش بەهەمانشێوە دەستگیر کران و سوکایەتیان پێکرا."

ئاوێنه‌: ده‌قی‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌:


ڕاگەیاندراوێک لەفراکسیۆنی نەوەی نوێ

“ئازادی بۆ دەستگیرکراوان”

زیاتر لە ٦٠٠ هاوڵاتی لەگەنج‌و خۆپیشاندەرو سەرکردەو خۆبەخشی نەوەی نوێ لەلایەن هێزە ئەمنیەکان بەنایاسای دەستگیر کراون  بەداخەوە تا ئێستا ئازاد نەکراون.بەدەیان ڕۆژنامەنوس ڕووبەڕووی توندوتیژی ولێدان و ڕفاندن بونەوەو چەندین پەرلەمانتاری نەوەی نوێش بەهەمان شێوە دەستگیر کران و سوکایەتیان پێکرا.
مژدە مەحمودی پەرلەمانتاری نەوەی نوێ لەپەرلەمانی کوردستان لەلایەن ئاسایشی ڕانیە لەناو خۆپیشاندان دەستگیر کراو بەتوندترین شێوە ئازارو ئەشکەنجە دراوەو سوکایەتی پێکراوە.بەڵام ئەوەی جێی سەرنجە بەشێک لە حزب ونوخبەوپەرلەمانتارو چالاکوانی سیاسی ومەدەنی تا ئێستا بێ دەنگ وبێ هەڵوێستن بەرامبەر بەو ڕەشبگیری وڕەفتارە نامەدەنیانەی پارتی ویەکێتی وبەیەک وشەش بەرگریان لەئازادی ڕادەربڕین وخۆپیشاندان و ئەو چالاکییە مەنییە نەکردوەو بەپێچەوانەوە هەندێکیان هاوشێوەی کادیرانی پارتی ویەکێتی دژی ئەو جوڵە مەدەنییە فراوانەی دوێنێ قسە دەکەن!
ئەوەی جێگای سەرەنجە ئێمە وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ فراکسیۆنەکانمان لەبەغداو هەرێم لەهەوڵەکانمان بەردەوامین بۆ ئازادکردنی سەرجەم خۆپیشاندەران هەروەها باڵوێزخانەی وڵاتان لەبەغداوکونسوڵخانەکان لەهەرێم و وڕێکخراوە نێودەوڵەتیەکانمان لەو ڕەفتارە نامەدەنی و ڕەشبگیریەی دەسەڵات ئاگادار کردۆتەوەو هەموو هەوڵێکیش دەدەین بۆ ئازادکردنی خۆپیشاندەران

فراکسیۆنی نەوەی نوێ لەپەرلەمانی کوردستان 
      ٧ی ئابی ٢٠٢٢

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×