شەپۆلێكی بەتینی گەرما بەڕێوەیە
  2022-08-08       525       


بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی شەپۆلێكی بەتینی گەرما بەڕێوەیە و شارەزایەكی كەشناسی باس لەوە دەكات، لە رۆژی هەینییەوە دەستپێدەكات.

ئاراس جەبار شارەزای كەشناسی لە بڵاوكراوەیەكدا رایگەیاندووە، سبەی سێشەمە 9ی 8ی 2022 ئاسمانیی هەرێمی كوردستان ساماڵ ئەبێت لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵێكی كەم لە ئاسمانی ناوچەكانی سنوری پارێزگای كەركوك و گەرمیان.

هێمای بۆ ئەوەش كردووە، پلەكانی گەرما زیاتر هاوشێوەی ئەمڕۆ دووشەممە بە جێگیری دەمێنێتەوە و لەشەودا نزمتر دەبێتەوە و  بەرزترین پلەی گەرما لە سلێمانی و دهۆك و ئیدارەی سۆران 41 پلە و لە هەولێر و ئیدارەی راپەڕین 42 و لە هەڵەبجە و كەركوك 43 و لە ناوچەكانی گەرمیان 47 دەبن.

بەپێی وتەكانی ئەو كەشناسە، شەپۆلەكانی گەرما بەردەوامی دەبێت و لە رۆژی هەینیەوە 12ی 8ی 2022 بەدواوە جارێكی دیكە شەپۆلێكی بەتینی گەرما ناوچەكە دەگرێتەوە.  

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×