وەزارەتی دارایی لەبارەی گۆڕانكاری لە خشتەی دابەشكردنی موچە رونكردنەوە دەدات
  2022-08-08       680       

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، سبەی سێشەممە، جگە لە دابەشكردنی موچەی وەزارەتی پەروەردە كە ئەمڕۆ بەهۆی پشوەوە دابەش نەكرا، موچەی ئەو وەزارەت و شوێنانەش دابەشدەكرێت كە لە خشتەی دابەشكردنی موچەدا هاتون.

ئاوێنە: سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی و ئابوری، ئەمڕۆ دوشەممە، بە میدیاكانی پارتی راگەیاندوە، دوای ئەوەی شەوی رابردو فەرمان بە بانكەكان كرا بو گۆڕانكارییەك لە لیستی دابەشكردنی موچە بكرێت و سبەی (سێشه‌ممه‌) تەنیا موچەی وەزارەرتی پەروەردە بدرێت، بەڵام ئەمڕۆ دارایی بڕیارێكی نوێی داوە.

سەرچاوەكەی وەزارەتی دارایی، وتویەتی"ئەمڕۆ فەرمان بە بانكەكان درا موچە بەپێی لیستی وەزارەتی دارایی بەردەوامی دەبێت و سبەی لەگەڵ موچەی وەزارەتی پەروەردە، موچەی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی و موچەی كەمئەندامان و دەزگای ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش دەدرێت."

لەگەڵ ئەوەی بڕیار بو ئەمڕۆ موچەی وەزارەتی پەروەردە بدرێت، بەڵام بەهۆی پشو و دەوامنەكردنی بانكەكان موچەی پەروەردە، سبەی دابەش دەكرێت.

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×