مانگى ڕابردوو له‌سلێمانى 76 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
  2022-08-09       229       

تەندروستی سلێمانی ئامارى گیانله‌ده‌ستدان له‌مانگى ڕابردوودا ئاشكراده‌كات‌و ڕایده‌گه‌یه‌نێت، "له‌ماوه‌ى 31 ڕۆژدا له‌سلێمانى، 76 ته‌رم براوه‌ته‌ په‌یمانگه‌ى پزیشكى دادیى سلێمانى".

ئاوێنە: له‌و ئاماره‌ى بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانیدا هاتووه‌، "مانگی ڕابردوو له‌1 بۆ 31ى 7ى 2022، (76) تەرم براونەتە پەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی‌و پشكنینیان بۆ كراوە بەمەبەستی دەستنیشانكردنی هۆكاری گیانلەدەستدانیان كە 58 یان لەڕەگەزی نێرو 18یان مێ بوون".

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، ئەو حاڵەتانەی مانگی ڕابردوو لەپەیمانگای پزیشكی دادیی سلێمانی تۆماركراوە 27 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ڕووداوی هاتوچۆو 10 گیانلەدەستدان بەهۆی سووتاوی‌و 5ى دیكه‌ش بەهۆی كارەباو یه‌ك گیانلەدەستدانیش بەهۆی كەوتنەخوارەوەو 6 حاڵەتی خنكان لەئاوداو 16 حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆكاری جیاجیا بووە.

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×