بڕیارێكى وه‌زاره‌تى دارایی له‌سلێمانى جێبه‌جێنه‌كرا
  2022-08-09       621       


سه‌ربارى بڕیارێكى وه‌زاره‌تى دارایی بۆ دابه‌شكردنى موچه‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده‌و كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى‌و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت‌و ده‌زگاو ئه‌نجومه‌نى ئاسایش، به‌ڵام موچه‌ى ته‌نها په‌روه‌رده‌ دابه‌شكرا.

ئاوێنه‌: به‌گوێره‌ى بڕیارێكى ڕاسته‌وخۆى وه‌زاره‌تى دارایی بۆ دابه‌شكردنى موچه‌ له‌مڕۆدا له‌باره‌ى وه‌زاره‌ته‌كانى په‌روه‌رده‌و كاروكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى‌و خاوه‌ن پێداویستى تایبه‌ت‌و ده‌زگاو ئه‌نجومه‌نى ئاسایش، به‌ڵام ته‌نها موچه‌ى په‌روه‌رده‌ دابه‌شكرا.

دوێنێ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی بانكەكانی وەزارەتی دارایی، فەرمان بەبانكەكان كرابوو، له‌گه‌ڵ موچەی پەروەردە، موچەی وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی‌و موچەی كەمئەندامان‌و دەزگای ئاسایش‌و ئەنجومەنی ئاسایش دابەشبكەن، بەڵام لەپارێزگای سلێمانی تەنها موچەی وەزارەتی پەروەردە دراوە.

سەرچاوەیەکیش لەبانكەكانی سلێمانی به‌میدیاى نزیك له‌پارتى وتووه‌، "ئەمڕۆ تەنها تەمویلی موچەی وەزارەتی پەروەردەمان بۆ ڕەوانەكرابوو، شوێنەكانی دیكە موچەیان نەدراو نازانین هۆكارەكە نەبونی تەمویلە یان بابەتی دیكەیە، سبەینێ موچەی كەمئەندامان‌و ئاسایش‌و وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی دەدرێت".

هاوكات ئه‌وه‌ش ئاشكراكراوه‌، لەپارێزگاكانى هەولێرو دهۆك، لەپاڵ موچەی پەروەردە، موچەی وەزارەتی كاروكاروباری كۆمەڵایەتی‌و موچەی كەمئەندامان‌و ئاسایش دراوە.

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×