لە سلێمانی دەست بەسەر 64 كیلۆ ماددەی هۆشبەردا گیرا
  2022-08-09       330       

ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، هێزەكانیان لە بازگەی تاسڵوجە دەستیان بەسەر بڕی 64 كیلۆ ماددەی هۆشبەردا گرتوە كە لەناو دەبەی ڕۆنی ئۆتۆمبێلدا شاردرابوەوەو تۆمەتبارێكیشیان دەستگیركردوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، هێزەكانیان رۆژی 4ی ئەم مانگە لە بازگەی تاسڵوجەی سلێمانی لە ئەنجامی پشکنینی ئاسایی دەستیان بەسەر بڕی (٦٤) كیلۆ ماددەی هۆشبەر لە جۆری كریستاڵدا گرت کە ماددەکە لەناو دەبەی ڕۆنی ئۆتۆمبێل شاردرابوەوەو لەدەرەوەی هەرێمەوە هێندرابو.

ئەوەشی خۆستۆتەڕو، تۆمەتبارێکیش دەستگیرکراوە كە دانیشتوی شاری سلێمانییە بەناوی (أ. ح. م.) لە دایکبوی ساڵی ١٩٧٤ كە بەنیازبوە لە شاری سلێمانییەوە ماددەكە بباتە شارەكانی تر.

ئاماژەی بەوەشداوە كە تۆمەتبارەكە بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی (٢٥) لە یاسای ماددە هۆشبەرەكان ڕاگیراوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×