ئەمڕۆ(سێشەممە)و وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی چەند پرسێك لەوانە دۆزینەوەی میكانیزمێكی گونجاو بۆ دابینكردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان كۆبوە.
ئاوێنە: وەزارەتەكە لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"بەمەبەستی دۆزینەوەی میکانیزمێکی گونجاو بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان و بەنزین و پاراستنی کێڵگە نەوتییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت، کەمال محەمەد ساڵح، وەزیری سامانە سروشتییەکان بە وەکالەت سەرپەرشتی کۆبونەوەیەکی وەزارەتی کرد."
ئاماژەی بەوەشداوە كە لە كۆبونەوەكەدا "بۆ دابینکردنی نەوتی سپی بۆ ماڵان گفتوگۆ لەسەر چەند پێشنیار و بۆچونێک کرا."
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، "وەزیری سامانە سروشتییەکان پێداگیریی لەسەر کوالێتی بەنزین کردەوەو داوای کرد ئەو کەسانەی دەستکاریی کوالێتی بەنزین دەکەن و بەنزینی خراپ بە خەڵک دەفرۆشن، ئیجرائاتی یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر."