بافڵ تاڵەبانى: بە پۆستاڵەکانم نەسیحەتی "ئەژی ئەمین"م دەکرد
  2022-08-10       915       

بافڵ تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتى، ئەمڕۆ چوارشەممە، هێرشی  توندی كردە سەر ئەژى ئەمین و رایگەیاند، ئەو ئێستا هیچ پۆستێکى نییەو حەقە پارتى زو زو ئامۆژگارى بکات و "من وەختى خۆى بە پۆستاڵەکانم نەسیحەتم دەکرد."

ئاوێنە: بافڵ تاڵەبانى، لە لێدوانێکدا بۆ كەناڵی "روداو" وتى "ئەژی ئەمین (سەلمان) هیچ پۆستێكی نییە، سەلمان رۆیشتوە، سەلمان ئێستا وابزانم لەناو پارتییە، لێرەیە لە هەولێرە."

وتیشی"برادەرانی پارتی حەقە زوو زوو نەسیحەتی بكەن، من وەختی خۆی كۆن كۆن بە پۆستاڵەكانم نەسیحەتم ئەكرد."

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×