سەعدى پیرە: 11 گۆڵ بۆ پارتی حسابه لە کاتێکدا هێشتا یارییەکە دەستی پێنەکردووە‌
  2022-08-11       768       

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی رایگەیاند،"، یه‌كێتی پێیوایه‌ هێشتا یاریه‌كه‌ ده‌ستی پێنه‌كردوه‌، یه‌ک به‌ یانزه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پارتی واته‌ 11 گۆڵ بۆ پارتی حسابه‌، لە کاتێکدا هێشتا یاریش ده‌ستیپێنه‌كردوه،‌ ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته‌ كۆتایی پێبهێنرێت، كۆتا بۆ پێكهاته‌كانی تر پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌رده‌چن نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی تر بن به ‌ده‌نگی پێكهاته‌كان بچن".

ئاوێنه‌: سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندوە،"له‌ڕاستیدا هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، له ‌هه‌رێمی كوردستان چه‌ند كێشه‌یه‌كی هه‌یه‌ كێشه‌ی یه‌كه‌م یاسای هه‌ڵبژاردنی هه‌رێمی كوردستان، كێشه‌ی دوه‌می، مه‌سه‌له‌ی كۆتای پێكهاته‌كانی تری غه‌یری كورد، سێیه‌میش، مه‌سه‌له‌ی تۆماری ده‌نگده‌رانه‌ كه‌ یه‌كێتی پێیوایه‌ تۆماری ده‌نگده‌ران له‌جێگه‌ی خۆیدا نییه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و سێ بابه‌ته‌ چه‌ند جارێک له‌ڕابردودا وتویانه‌ با ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ بكه‌ین هه‌مو جارێک جۆره‌ها غرور له ‌ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ هاتوه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌ڵبژاردنێكی زۆر خاوێن نه‌بوه‌، بۆیه‌ ئه‌مه‌ بۆ یه‌كێتی نیشتیمانی قابیلی قبوڵ نییه‌ و زه‌حمه‌ته‌".

ئاماژەی بەوەشکردوە،" ئه‌وه‌ی كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ تۆماری ده‌نگده‌رانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان لەگه‌ڵ تۆماری ده‌نگده‌رانی عێراق بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق 500 هه‌زار ده‌نگ جیاوازی هه‌یه‌ ئه‌و 500 هه‌زار ده‌نگه‌ له‌كوێوه‌ هاتوه‌؟ بۆچی ده‌بێت جیاواز بن؟! لە کاتێکدا باسه‌كه‌مان له‌سه‌ر دانیشتوانی هه‌رێمی كوردستانه‌، مه‌سه‌له‌ی تریش لیسته‌كه‌ پاک نه‌كراوه‌ته‌وه‌ ناوی دوباره‌ی تێدایه‌ ناوی مردوه‌كانی تێدایه‌ ده‌مانه‌وێت پاكبكرێته‌وه".

وتیشی،"بێجگه‌ له‌وه‌ بۆ مه‌سه‌له‌ی كۆتا به‌داخه‌وه‌ مامه‌ڵه‌یه‌كی باش نه‌كراوه‌ له‌گه‌ڵ كۆتا، هه‌میشه‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌ دراوه‌ كه‌ كۆتا به‌كاربهێنرێت بۆ لایه‌نه‌ سیاسیه‌ سه‌ره‌كیه‌كان، یه‌كێتی پێیوایه‌ هێشتا یاریه‌كه‌ ده‌ستیپێنه‌كردوه‌، یه‌ک به‌ یانزه‌یه‌ له‌گه‌ڵ پارتی واته‌ 11 گۆڵ بۆ پارتی حسابه‌، لە کاتێکدا هێشتا یاریش ده‌ستی پێنه‌كردوه،‌ ده‌بێت ئه‌م بابه‌ته‌ كۆتایی پێبهێنرێت، كۆتا بۆ پێكهاته‌كانی تر پێویسته‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌رده‌چن نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی تر بن به ‌ده‌نگی پێكهاته‌كان بچن چونكه‌ ئه‌و كورسیانه‌ به‌ ده‌نگێكی زۆر كه‌م جاری واهه‌یه‌ به‌ 600 ده‌نگ یان به‌ 1000 ده‌نگ ده‌چێت له‌كاتێكدا كه‌ ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان 13-15 هه‌زار ده‌نگی ده‌وێت".

بە وتەی سەعدی ئەحمەد پیرە،"11 كورسی زۆر مه‌سه‌له‌ی پێ یه‌كلاده‌كرێته‌وه‌، زۆرجار به‌داخه‌وه‌ هه‌ندێک له‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی كه‌ له‌سه‌ر حیسابی كۆتا هاتون له‌كاتی هه‌بونی ناكۆكیه‌كانی نێوان یه‌كێتی و پارتی پێش یه‌كێتی و پێش پارتی دێنه‌ وه‌ڵام، لەکاتێکدا ئه‌وان كاریان به‌و بابه‌تانه‌وه‌ نییه،‌ چونكه‌ یه‌كێتی و پارتی دو هێزی سیاسین و ڕكابه‌ری یه‌كترین له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌سه‌ر هه‌مو شتێک ئه‌وان نوێنه‌ری پێكهاته‌كانی تر ئه‌وان بۆچی خۆیان كێشه‌یه‌ک كه‌ كێشه‌ی ئه‌وان نییه‌ له‌بنه‌ڕه‌تدا".

ئاشکراشیکردوە،"مه‌سه‌له‌ی كۆمیسیۆنی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و كۆمیسیۆنه‌ به‌داخه‌وه‌ تاڕاده‌یه‌ک به‌كارده‌هێنرێت، من ناڵێم یه‌كێتیش وانییه‌ یه‌كێتیش وایه‌ باشترین شت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سودی لێوه‌ربگیرێت من له‌سه‌ره‌تاوه‌ پێموابو هه‌تا ئێمه‌ هه‌تا نه‌گه‌ینه‌ ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كۆمیسیۆنێكی باش و به‌ده‌سه‌ڵات دابمه‌زرێنین سود له‌ كۆمیسیۆنی عێراق بكه‌ین باشتره‌، ئه‌وان سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی كوردستان خۆیان زۆر به‌ په‌یوه‌ندیدار نازانن كه‌ ته‌ده‌خول بكه‌ن به‌ چاک و به ‌خراپ من پێموایه‌ كه‌متر له‌ده‌ره‌وه‌ی یاساكان  دەستوەردان لە هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت ئه‌گه‌ر ئه‌وانه‌ جێبه‌جێناكرێت بۆ یه‌كێتی زه‌حمه‌ته‌ هه‌ڵبژاردن بكرێت یه‌كێتی ئه‌مه‌ی كردوه‌ به‌ بابه‌تێک كه‌ ئێستا ئه‌م بابه‌ته‌ بۆته‌ شێوه‌ و چوارچێوه‌ی بیركردنه‌وه‌ی هه‌ر ئه‌ندم و كادیرێكی یه‌كێتی بۆیه‌ وای بۆ دەچم هه‌تا ئه‌و گۆڕانكاریانه‌ چاره‌سه‌ر نه‌كرێن ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ ناكرێت، بۆیه‌ بیر له‌وه‌ كرایه‌وه‌ كه‌ ساڵێكی بدرێت بۆئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی ئه‌و ساڵه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت".

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×