سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا ئاشكرایكرد، ئه‌و یه‌خته‌ى دوێنێ هه‌واڵى ژێرئاوكه‌وتنى له‌یۆنان بڵاوبۆوه، ده‌ركه‌وت سێ به‌شى سه‌رنشینانى كوردن، ده‌شڵێت:"یەختەکە تێکشکاوەو هۆكاره‌كه‌شى شەپۆلی دەریاو خراپی یەختەکە بووە"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى ڕزگاریان بووه خه‌ڵكى ده‌ڤه‌رى ڕاپه‌ڕینن".
ئاوێنه: بەکر عەلی سەرۆکی کۆمەڵەی پەنابەرە گەڕاوەکانی ئەوروپا لەكۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرایكرد، لەکۆی 93 سەرنشینی ئەو یەختەی لەیۆنان ژێرئاو کەوت، تەنها 29 كه‌سیان ڕزگارکراون‌و 64 کەسیان بێسەروشوێنن‌و سێ بەشیش له‌وان کوردن.
هۆكارى ژێرئاوكه‌وتنى یه‌خته‌كه‌شى ئاشكراكردوه‌و ده‌ڵێت:"یەختەکە تێکشکاوە، هۆكاره‌كه‌شى بۆ شەپۆلی دەریاو هۆكارى سه‌ره‌كیشى خراپی یەختەکە بووە، لەباشووری دورگەی ڕۆدوس توشی ئەو ڕوداوە بوەو 93 سەرنشینی تێدابوە كه پێكهاتون له(کورد، ئەفغانی‌و ئێرانی)، به‌ڵام زۆرینه كوردبونه".
زیاتر له‌وباره‌یه‌وه وتى:"دوو کەس له‌سه‌رنشینانى یه‌خته‌كه براونه‌ته دورگه‌یه‌ك به‌ناوى (كارپاسۆس) به‌گومانى ئه‌وه‌ى ئه‌وانه قاچاخچین‌و هه‌وڵیانداوه سه‌رنشینانى یه‌خته‌كه بگه‌یه‌ننه ئیتاڵیا".
به‌وته‌ى ئه‌و، "یەختەکە لەدورگەیەکی تورکیا سەرنشینەکانی هەڵگرتوەو ئەوانەی ڕزگارکراون سەرجەمیان پیاون‌و کوردانی ناو یەختەکەش سه‌رجه‌میان خەڵکی هه‌رێمى كوردستانن‌و بەشێکیش له‌وانه خەڵکی ده‌ڤه‌رى ڕاپەڕینن، بەدیاریکراویش خەڵکی سنوری حاجیاوان کە ژن‌و منداڵیشیان تێدایە".