لە سەقز هێرشی چەكداری كرایە سەر سووپای پاسداران
  2022-08-11       407       


پایگایەكی سوپای پاسداران لە ناوچەی سەرشیوی سەقز لە نێوان شاری سەقز و مەریوان لەلایەن گرووپێكی چەكدارەوە هێرشی كرایە سەر و ناوچەكە دوای ئەو هێرشە میلیتاریزە كراوە.

ئاوێنه‌: بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە هەنگاو، پایگای سوپای پاسداران (ڕەزا حوسێنی) لە ناوچەی سەرشیوی سەقز لەلایەن گرووپێكی چەكدارەوە هێرشی كراوەتەوە سەر.

گرووپی هەڵۆكانی زاگرۆس بە دەركردنی ڕاگەیەندراوێك بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی گرتووەتە ئەستۆ.

هەتا كاتی ئامادە كردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەكی ورد لە سەر زیانەكانی دوو لایەنی پێكدادانەكە لە بەر دەستدا نییە و میدیاكانی نزیك لە سوپای پاسدارانیش ئەم هەواڵەیان ڕووماڵ نەكردووە.

سەرچاوەكانی هەنگاو ڕایانگەیاند دوای ئەم پێكدادانە هێزەكانی سوپا لە ناوچە بڵاوەیان پێ كراوە و ڕێگای سەقز و مەریوان بە شێوەی نیوە داخراو هاتووچۆی تێدا دەكرێت و چەندین بازگەی پشكنین تێدا دانراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×