بڕیارە ئەمڕۆ جارێكی دیكە نرخی بەنزین لە سلێمانی هەرزان بێت و هەر لیترێك بەنزین 50 دینار دادەبەزێت.
ئاوێنه: لە كاتژمێر 4:00ی ئێوارەی ئەمڕۆوە هەر سێ جۆرەكەی بەنزین 50 دینار دادەبەزێت، هۆكاری دابەزینەكەی بەنزین بۆ دابەزینی نرخی بۆرسە دەگەڕێتەوە.
لەماوەی ڕابردوودا چەند جارێك شۆفێران گلەییان لە بەرزی نرخی بەنزین كردووە و چەند جارێكیش گردبوونەوەیان ئەنجامداوە.