سەدر بۆ لایەنگرانی چوارچێوەی هەماهەنگی: با خۆپیشاندانەكانتان بۆ پشتیوانی چاكسازی بێت
  2022-08-12       674       

موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر داوا لە لایەنگران و جەماوەری چوارچێوەی هەماهەنگی دەكات پشتیوانی لە خۆپیشاندانەكانی ئەوان بكەن كە بۆ پشتیوانی چاكسازییە نەك بۆ پشتیوانیكردنی شكۆی دەوڵەت و ئەو حكومەتانەی كە هیچ سودێكیان بۆ عێراق نەبوە.

ئاوێنە: موقتەدا سەدر، ئەمڕۆ(هەینی)، لە پەیامێكدا بۆ لایەنگران و جەماوەری چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند"ئێمەو جەماوەی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆچونمان جیاواز نییە لەوەدا كە گەندەڵی هەیەو لە وڵاتدا بڵاوبۆتەوە، لەو روەوە ناكۆكیمان لەگەڵ سەركردەكانیاندایە."

وتوشیەتی"ئەی جەماوەی چوارچێوەی هەماهەنگی، بەرەی چاكسازی لە خۆپیشاندانەكانیدا لەپێناو ئێوەشدا خۆپیشاندان دەكات. زۆر سەیرە كە ئێوە پشتیوانیمان لێ نەكەن لەپێناو رزگاركردنی نیشتمان كە بۆتە دیلی داگیركاری و تیرۆرو گەندەڵی."

ئاماژەی بەوەشداوە "با خۆپیشاندانەكانتان بۆ پشتیوانی چاكسازی بێت نەك بۆ پشتیوانیكردنی شكۆی دەوڵەت و ئەو حكومەتانەی كە هیچ سودێكیان نەبو بۆ عێراق."

سەدر وتوشیەتی"ئایا ئێوە شكۆ و ئازادی و ئاسایش و قوت و سەلامەتی و چاكسازیتان ناوێ وەك ئەوەی ئێمە داوای دەكەین؟"

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەگەر بڕیارتان داوە هاوكات لەگەڵ خۆپیشاندانەكانی چاكسازیدا، خۆپیشاندان بكەن...با خۆپیشاندانەكانتان ئاشتیانە بن و پارێزگاری لە ئاشتی كۆمەڵایەتی بكەن."

وتوشیەتی"ئەی جەماوەی چوارچێوەی هەماهەنگی ئێمە دەستمان بۆ ئێوە درێژدەكەین بەبێ سەركردەكانتان... با هەوڵی چاككردنی ئەو شتانە بدەین كە گەندەڵ كراون."

ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەگەر ئەمەش رەتدەكەنەوە ئەوا ئێمە هەر بەردەوام دەبین لەسەر چاكسازی... سڵاو بۆ ئەوانەی شوێن چاكسازی دەكەون."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×