وتارخوێنی نوێژی هەینی سەدرییەكان: ئەم شۆڕشە دۆخی سیاسی داهاتوی عێراق دیاری دەكات
  2022-08-12       378       

موهەنەد موسەوی، وتارخوێنی نوێژی هەینی سەدرییەكان ئەمڕۆ لەمیانی پێشكەشكردنی وتاری نوێژی هەینی یەكگرتودا لە ناوچەی سەوزی بەغدا رایگەیاند، پاشەكشێ لە فەرهەنگی "ئەم شۆڕشە"دا نییەو "شۆڕشەكە" دۆخی سیاسی داهاتوی عێراق دیاری دەكات.

ئاوێنە: موهەنەد موسەوی لە وتارەكەیدا رایگەیاند، "ئەم شۆڕشە تیشكێكی ئومێدەو دەرفەتێكە بۆ رزگاركردنی عێراق لە گەندەڵی و راستكردنەوەی رێڕەوی پڕۆسەی سیاسی."

جەختیشی كردەوە كە "پاشەكشێ لە فەرهەنگی ئەم شۆڕشەدا نییە." و "شۆڕشگێڕەكان بەردەوام دەبن تا هاتنەدی داواكارییەكان و بەهیچ شێوەیەك سازش لەسەر داواكارییەكانیان ناكەن، چونكە ئەمە دوا دەرفەتیانە."

ئەوەشی خستەڕو "ئەم شۆڕشە دۆخی سیاسی داهاتوی عێراق دیاری دەكات ئەوەش لە رێگەی پڕۆسەیەكی دیموكراتیی شۆڕشگێڕانەی ئاشتیخوازانەوەو دواتر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت لەدوای هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان."

وتاربێژی نوێژی هەینی یەكگرتو جەختیشی كردەوە كە خۆپیشاندەرانی لایەنگری سەدر بەردەوام دەبن لە مانگرتنەكەیان تا ئەو كاتەی داواكارییەكانیان دێنەدی.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×