حەیدەر عەبادی بۆ شوێنکەوتووانی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی: هاوکاری یەکتر بن
  2022-08-12       375       

حەیدەر عەبادی سەرۆکی هاوپەیمانی نەسڕ داوای لە شوێنکەوتووانی ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی کرد بەیەکەوە کاربکەن لەپێناو چاککردنی دۆخەکە.

ئەمڕۆ هەینی حەیدەر عەبادی لە تویتێکدا ئاماژەی بەوەکرد، “داوا لە ئازیزانمان لە شوێنکەوتووانی ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی و نیشتمانییان دەکەین هەماهەنگی یەکتر بکەن و بەیەکەوە کار بۆ چاککردنی دۆخەکە و خزمەتکردنی هاووڵاتیان و ڕوبەڕوبوونەوەی گەندەڵی بکەن و ڕووبەڕووی گەندەڵکاران ببنەوە”.

وتیشی، “دەوڵەتێکی دادپەروەر و خزمەتی خەڵکمان دەوێت، بەڵام مەبنەهۆی بڕینی بژێوی و بەرژەوەندی و ئاساییشی هاووڵاتیان و دووربکەونەوە لە موڵکی گشتی و تایبەت”.

ئەمڕۆ هەینی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەغدای پایتەختی عێراق دەستیان بە خۆپیشاندان کردەوە و تا ئێستاش خۆپیشاندانەکە بەردەوامی هەیە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×