سوید یەکەم داواکراو رادەستی ئەنقەرە دەکاتەوە
  2022-08-12       825       

لە یەکەم ھەنگاودا بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانی تورکیا ، سوید یەکەم داواکراو رادەستی ئەنقەرە دەکاتەوە.

ئاوێنه‌: بەپێی راگەیەندراوێکی بەرپرسانی سوید تێیدا هاتووە، ئەو وڵاتە ھاوڵاتیەکی تورکیا رادەستی ئەنقەرە دەکەنەوە، کە لە ساڵی رابردوەوە تورکیا داوای وەرگرتنەوەی دەکاتەوە.

ئاماژە بەوەشدەکەن، ئەوەش دەبێتە یەکەمین کەس کە سوید رادەستی ئەنقەرەی دەکاتەوە،  ئەوەش دوای ئەوە دێت، کە تورکیا چەند داواکارییەکی لە سوید و فنلەندا کردوە بۆ ئەوەی بە ئەندامبونیان لە ھاوپەیمانی ناتۆ قایل ببێت .

بە وتەی لێپرسراوانی سوید، ئەو ھاووڵاتییە تورکە لە ساڵی 2011 ەوە داوای وەرگرتنی مافی پەنابەری لە سوید کردوە و لە 2014 دا مافی پەنابەری پێبەخشراوە، لە ساڵانی 2013 و 2016 دا لەلایەن تورکیاوە بە ساختەکردنی کرێدیت کارت تۆمەتبار کراوە و دواتر لە سوید بەھەمان تۆمەت دەستگیرکراوە . 
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×