ساڵح محه‌مه‌د عێراقی كه به‌وه‌زیره‌كه‌ی سه‌در ناسراوه، له‌په‌یامێكدا داوا ده‌كات سه‌رجه‌م هاوڵاتیان خۆپیشاندانێكی ئاشتیانه‌و ملیۆنیی لەگۆڕەپانی تەحریری ناوه‌ڕاستی به‌غدای پایتەخت ئەنجامبدەن.
ئاوێنه: ساڵح محه‌مه‌د عێراقی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر دوایین په‌یامی موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دری بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "ئه‌مه دوا په‌یاممه، بێتاوانی خۆم به‌رامبه‌ر خودا‌و باوكم‌و گه‌له‌كه‌م راده‌گه‌یه‌نم.. ناڕه‌زایه‌تییه‌كان بۆ دو به‌ره دابه‌شبون، دەبێت له‌وه بکۆڵینەوە كه هه‌ردو به‌ره زیاتر بۆ گەلی عێراق هاوسۆزن".
له‌په‌یامه‌كه‌دا هاتووه، "روی گوتارم ئاراسته‌ی گه‌لی عێراق به‌ته‌واوی پێكهاته‌كانییه‌وه به‌ژن، منداڵ، گه‌نج‌و پیر ده‌كه‌م، عێراق له‌گه‌نده‌ڵی، سته‌م، میلیشیاو پارته ده‌سه‌ڵاتخوازه‌كان رزگاربكه‌ن، ئه‌مه دواین هه‌له."
رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در داواشیكردووه، له‌هه‌موو پارێزگاكانی عێراقه‌وه رو له‌به‌غدا (ناوچه‌ی سه‌وز) بكه‌ن، پاڵپشتی له‌چاكسازیی بكه‌ن، به‌شداری له‌خۆپیشاندانی ملیۆنیی بكه‌ن."
له‌په‌یامه‌كه‌ی ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌دردا ئه‌وه‌ش هاتووه، "عێراق وڵاتی چاكسازییه، جێگه‌ی گه‌نده‌ڵ‌و گه‌نده‌ڵكارانی تێدا نابێته‌وه".