بانکی ڕافیدەین پێشینەیەکی تری بڵاوکردەوە بە بڕی ١٥٠ ملیۆن دینار
  2022-08-14       499       

بانكی ڕافیدەین ئەمڕۆ یەكشەممە ڕایگەیاند، بە بڕی ١٥٠ ملیۆن دینار قەرز بۆ خانوبەرە دەدرێت لە لقەكانی بەغدا و پارێزگاكان.

ئاوبنە: بانكەكە بڵاویکردەوە، قەرزی خانوبەرە ١٥٠ ملیۆن دینار دەدرێت بۆ كڕینی خانووی نیشتەجێبوون كە فەرمانبەر و خانەنشینان و هاوڵاتیان دەگرێتەوە.

ئاشكراشیكرد لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت : داواكاری قەرزەكە لە لقەكانی بانكەوە دەبێت.

شایەنی باسە بانکەکە قەرز پێشکەش دەکات بۆ بیناسازی و ئاوەدانکردنەوە و نۆژەنکردنەوەی خانووی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×