کۆمەڵە: سوپای پاسداران بە کۆکردنەوەی هێزێکی زۆر لە هەوڵی بەزاندنی سنورەکانی هەرێمی کوردستاندایە
  2022-08-14       802       

كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان رایگەیاند، سوپای پاسدارانی ئێران بە كۆكردنەوەی هێزێكی زۆرو بەمەبەستی زەبروەشاندن لە پێشمەرگەكانیان لە هەوڵی بەزاندانی سنورەكانی هەرێمی كوردستاندایە.

ئاوێنە: ستادی نیزامی کۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەداوە كە "كاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی گەلاوێژی 1401ی هەتاوی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە کۆکردنەوەی هێزێکی زۆرو بە پاڵپشتی تۆپخانەو چەکی قورس بەمەبەستی زەبروەشاندن لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە هەوڵی بەزاندنی سنورەکانی هەرێمی کوردستاندایه. "

ئەوەشی خستۆتەڕو"هەتا کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ دو جار هەوڵی پێشڕەوی هێزی پیادەی سوپای پاسداران لەگەڵ بەرەنگاریی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە پوچەڵکراوەتەوەو پاشەکشەیان پێکراوە."

هێمای بۆ ئەوەش كردوە"بەخۆشحاڵی هەمو هاوڕێیانی پێشمەرگەی کۆمەڵە سڵامەتن و بەوپەڕی ئامادەیی بەرامبەر بە هێزەکانی سوپای پاسداران وەستاون و بەوردی چاودێری جموجۆڵی ئەو هێزەی رژیم دەکەن."

دەقی راگەیەندراوەكە:

راگەیاندنی ستادی نیزامی کۆمەڵە سەبارەت بە هێرشی سوپای پاسداران بۆ سەر پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە ناوچە سنورییەکان

کاتژمێر 9ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی گەلاوێژی 1401ی هەتاوی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە کۆکردنەوەی هێزێکی زۆرو بە پاڵپشتی تۆپخانەو چەکی قورس بەمەبەستی زەبروەشاندن لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە هەوڵی بەزاندنی سنورەکانی هەرێمی کوردستاندایه.

شایانی باسە هەتا کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ دو جار هەوڵی پێشڕەوی هێزی پیادەی سوپای پاسداران لەگەڵ بەرەنگاریی پێشمەرگەکانی کۆمەڵە پوچەڵکراوەتەوەو پاشەکشەیان پێکراوە.

شایانی باسە بەخۆشحاڵی هەمو هاوڕێیانی پێشمەرگەی کۆمەڵە سڵامەتن و بەوپەڕی ئامادەیی بەرامبەر بە هێزەکانی سوپای پاسداران وەستاون و بەوردی چاودێری جموجۆڵی ئەو هێزەی رژیم دەکەن.

لە ماوەکانی داهاتوودا لە وردەکاری و پێشهاتەکان ئاگادارتان دەکەینەوە.

ستادی نیزامی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

23ی گەلاوێژی 1401ی هەتاوی

14ی ئاگوستی 2022ی زایینی

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×