بارزانی و عامری: پێویستە لایەنەکان بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان هەنگاو بنێن
  2022-08-14       286       

بەپێی راگەیەندراوێكی بارەگای بارزانی، ئەمڕۆ یەكشەممە، مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی و هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح جەختیان لەوە كردۆتەوە كە پێویستە لایەنەکانی عێراق بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان هەنگاو بنێن و هەوڵەکانی خۆیان بۆ دەربازبون لە قەیرانی سیاسی تەرخان بکەن.

ئاوێنە: ئەمڕۆ یەکشەممە، لە سەڵاحەددین مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی پێشوازی لە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح کرد.

لە راگەیەندراوەكەی بارەگای بارزانیدا هاتوە"لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسیی و دوا پێشهاتەکانی عێراق و کۆسپ و ئاستەنگەکانی بەردەم پڕۆسەی عێراق، ئاڵوگۆڕ کران."

بەپێی راگەیەندراوەكە "هەر لەو دیدارەدا هەردولا جەختیان لەوە کردەوە کە پێویستە لایەنەکان بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکان هەنگاو بنێن و هەوڵەکانی خۆیان بۆ دەربازبون لە قەیرانی سیاسی تەرخان بکەن."

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×