سەدر رۆژی شەممەی ئایندەی بۆ خۆپیشاندانی داهاتو دیاریكرد
  2022-08-14       395       

ساڵح محەمەد عێراقی، ناسراو بە وەزیرەكەی سەدر رایگەیاند، رۆژی شەممەی ئایندە دیاریكرا بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی داهاتو كە خۆپیشاندانێكی ئاشتیانە دەبێت و لەڕوی ژمارەشەوە بێ پێشینە دەبێت.

ئاوێنە: ساڵح محەمەد عێراقی لە تویتێكدا رایگەیاند، لەدوای گفتوگۆیەكی دورودرێژ لەگەل موقتەدا سەدر جەخت كرایەوە لەوەی خۆپیشاندانی داهاتو خۆپیشاندانێكی ئاشتیانە دەبێت و خۆپیشاندانێكیش دەبێت كە لەڕوی ژمارەوە بێ پێشینە دەبێت.

وتویەتی، هەروەها بڕیاردرا كە وادەی خۆپیشاندانەكە رۆژی شەممەی داهاتو بێت بە گردبونەوە لە گۆڕەپانی تەحریری بەغدا لە سەعات 5ی ئێوارەو پاشان رۆیشتن بەشێوەی رێپێوان بەرەو گۆڕەپانی ئاهەنگەكان.

پێشتر وەزیرەكەی سەدر رایگەیاندبو كە موقتەدا سەدر داوای لە خەڵكی عێراق كردوه‌، له‌هه‌مو پارێزگاكانەوە رو له‌به‌غداو ناوچەی سەوز بكرێت بۆ پاڵپشتی له‌چاكسازی و به‌شداری له‌خۆپیشاندانی ملیۆنیی بكه‌ن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×