پارتی لەبارەی ڕێککەوتن لەگەڵ یەکێتی ڕوونکردنەوە دەدات
  2022-08-15       1177       

بڕیاره‌ ئەمڕۆ مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ تاوتوێكردنی پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی عێراق كۆببێته‌وه‌، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسیی حزبەکەش دەڵێت، تا ئێستا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌گه‌یشتووینه‌ته‌ رێككه‌وتن.  

ئاوێنه‌: كاكه‌مین نه‌جاڕ، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە 15-8-2022، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی تاووتوێی دوا رووداو و پێشهات سیاسییه‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.  

هاوکات سه‌باره‌ت به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی پارتی و یه‌كێتی و گفتوگۆكانیان له‌ باره‌ی چاره‌سه‌ری پرسه‌ جێ ناكۆكەکانی نێوان هه‌ردوولا، كاكه‌مین نه‌جاڕ ئاماژەی بەوەکرد، "وێڕای بوونی كۆبوونه‌وه‌ و گفتوگۆ، به‌ڵام تا ئێستا له‌گه‌ڵ یه‌كێتی نه‌گه‌یشتووینه‌ته‌ رێككه‌وتن."  

كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی له‌ دوای سه‌ردانه‌کەی هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح دێت كه‌ دوێنێ سه‌ردانی هەولێر و سلێمانیی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کۆبووەوە.   


 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×