یەكێتی پەیامێك ئاڕاستەی پارتی دەكات: بە یەك پاكێجی نیشتمانی روبەڕوی دۆخی ئێستای عێراق ببینەوە
  2022-08-15       671       

مەكتەبی سیاسی یەكێتی پەیامێكی پیرۆزبایی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتییەوە ئاڕاستەی ئەو حزبە دەكات و دەڵێت، گشت هێز و لایەنە سیاسییەكان هەوڵەكانیان یەكبخەن بەتایبەت لە بەغدا بە یەك پاكێجی نیشتمانی و كوردستانییەوە روبەڕوی ئەو بارودۆخە نەخوازراوەی ئێستای عێراق ببنەوە.

ئاوێنە: مەكتەبی سیاسی یەكێتی، ئێوارەی ئەمڕۆ(دوشەممە)، لە پەیامەكەیدا رایگەیاندوە"ھیوادارین ئەم یادە ببێتە دەرفەتێک بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانمان لە پێناو ڕەوینەوەو تێپەڕاندنی گشت ئەو لەمپەڕانەی کە لەسەر رێگەی لێکتێگەیشتمان لە کاری ھاوبەش لە کوردستان و عیراق و بەتایبەتی لەرێی گەشەپێدانی سیاسەتێکی دادپەروەرانەی کوردستانیی حوکمڕانی و ئابوری و خزمەتگوزاریدا دروست بون."

ئاماژەی بەوەشداوە "ئومێدەوارین پرس و جوڵە سیاسیەکانی جیھان و ناوچەکە و عیراق بەھەند وەربگیرێت و گشت ھێز و لایەنە سیاسییەکان ھەوڵەکانمان بە جۆرێک یەکبخەین کە لە قازانجی یەکریزی و پێکەوەیی گەلەکەماندا بێت، بە تایبەت لە بەغدا بە یەک پاکێجی نیشتمانی وکوردستانییەوە ڕوبەڕوی ئەوبارودۆخە نەخوازراوەی ئێستای عیراق ببینەوە بۆ دەربازکردنی وڵات لەو دۆخەی تێیکەوتوە."

دەقی پەیامەکە...

بەرێز مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی تێپەربونی حەفتاوشەش ساڵەی  دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان. پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەین و ھیوادارین ئەم یادە ببێتە دەرفەتێک بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوانمان  لە پێناو ڕەوینەوە وتێپەڕاندنی گشت ئەو لەمپەڕانەی کەلەسەر رێگەی لێکتێگەیشتمان لە کاری ھاوبەش لە کوردستان و عیراق  و بە تایبەتی  لەرێی گەشەپێدانی سیاسەتێکی دادپەروەرانەی کوردستانیی حوکمڕانی و ئابوری و خزمەتگوزاریدا دروست بون .

 ھەر لەم یادەدا ئومێدەوارین پرس و جوڵە سیاسیەکانی جیھان و ناوچەکە و عیراق  بەھەند وەربگیرێت و گشت ھێز و لایەنە سیاسییەکان ھەوڵەکانمان بە جۆرێک یەکبخەین کە لە قازانجی یەکریزی و پێکەوەیی گەلەکەماندا بێت، بە تایبەت لە بەغدا بە یەک پاکێجی نیشتمانی وکوردستانییەوە ڕوبەڕوی ئەوبارودۆخە نەخوازراوەی ئێستای عیراق ببینەوە بۆ دەربازکردنی وڵات لەو دۆخەی تێیکەوتوە.

 جارێکی تر ساڵیادی دامەزراندنی  پارتی دیموکراتی کوردستان  پیرۆز بێت  وسەرکەوتوبن                                     

مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×