هەسەدە بانگەوازێكی بەپەلەی ئاڕاستەی ڕووسیا و ئەمریكا كرد
  2022-08-16       1010       

هێزەكانی سووریای دیموكرات هەسەدە بانگەوازێكی بەپەلەی ئاڕاستەی ڕووسیا و ئەمریكا كرد بۆ ڕاگیرانی هێرشەكانی توركیا.

ئاوێنە: شەوی ڕابردوو و بەیانی ئەمڕۆ سووپای توركیا بە چڕی چەند ناوچەیەكی ڕۆژئاوای كوردستانی بۆردوومانكرد، لەوانە نێوەندی شاری كۆبانێ كە قوربانی لێكەوتەوە.

فەرهاد شامی وتەبێژی هێزەكانی سووریای دیموكرات ڕایگەیاند منداڵێك كوژراوە و دووی دیكەش كە سڤیلن لە هێرشی چڕی توركیا بۆ سەر نێوەندی شاری كۆبانێ برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری ڕۆژئاوای كوردستان بەرپرسیارێتی هێرشەكانی توركیای خستە ئەستۆی ڕووسیا و ئەمریكا.

فەرهاد شامی ڕایگەیاند هێرشەكانی توركیا و گروپە چەكدارەكان دووژمنكارییە بۆ ترساندنی هاووڵاتیان و چۆڵكردنی ناوچەكە.

هاوكات ڕووانگەی سووریا بۆ چاودێری مافەكانی مرۆڤ ئەمڕۆ ڕایگەیاند شەوی ڕابردوو لەسنووری نێوانیان پێكدادان و بۆردوومان لەنێوان هێزەكانی هەسەدە و سووپای توركیادا ڕووی داوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×